سەرکەوتنی گەمژەیی – وەرگێڕان بە مەکینە

نوسینی بێرتراند ڕەسڵ وەرگێڕانی مەکینەی گوگڵ دەقی سەرچاوە: https://russell-j.com/0583TS.HTM ئەوەی لە ئەڵمانیا ڕوودەدات، بابەتی گەورەترین نیشانەیە بۆ هەموو جیهانی شارستانی. بە درێژایی سەد و پەنجا ساڵی ڕابردوو، تاکە ئەڵمانییەکان زیاتر لە تاکەکانی هەر وڵاتێکی دیکە کاریان بۆ زیاترکردنی شارستانیەت کردووە؛ لە نیوەی کۆتایی ئەم قۆناغەدا، ئەڵمانییەکان، بەکۆمەڵ، بە هەمان شێوە کاریگەر بوون لە دابەزینی شارستانیەتدا. … بەردەوام بە لە خویندنەوەی سەرکەوتنی گەمژەیی – وەرگێڕان بە مەکینە

مرۆڤ = غەریزە + ئەقڵ + ڕۆح

لە کتێبی "پیاوان بۆچی شەڕ ئەکەن: ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێونەتەوەیی"دا ڕەسڵ کە خۆی هەردوو جەنگە جیهانیەکەی بینیوە و سەرسەختانە ئاشتیخواز و دژی چەکی ئەتۆمی بوو لەگەڵ ئەنیشتاندا، باسی سێ سەرچاوەی کردارەکانی مرۆڤ ئەکات و ئەڵێ کە کەمێ سەختە لەیەکیان جیا بکەینەوە بەڵام سێ ناویان هەیە. ئەوانیش: غەریزە ئاژەڵیەکانمان، ئەقڵ، و سێیەمیش ڕۆح … بەردەوام بە لە خویندنەوەی مرۆڤ = غەریزە + ئەقڵ + ڕۆح

خۆشەویستی، زانین و بەزەیی

سێ سۆز، سادە و یەکجار بەهێز حوکمی ژیانمی کردوە: حەسرەتی خۆشەویستی، گەڕان بەدوای زانین، و دەردەسەری تەحەمولنەکراوی مرۆڤایەتی. ئەم سۆزانە، وەک ڕەشەبای بەهێز، هەڵیگرتوم و بردومی، بە ئاراستەی نەگۆڕدا، بەسەر دەریایەک لە چەرمەسەری، تا گەشتوم بە کەناری بێهیوایی.  وێنەیەکی گوگڵ بۆ گەڕانی "موچەی خانەنشینی" ڕۆژی ٩-١٢-٢٠٢٠ گیراوە بەدوای خۆشەویستیدا گەڕاوم، چونکە، یەکەم شت مەستی ئەهێنێ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی خۆشەویستی، زانین و بەزەیی

پاڵەوانمان ناوێ کاولی مەکەن

یەکەمجار کە بیستم ئینسان بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان پێویستی بەوەیە پێشان کاولکاریەک بکات ئەو کاتە بوو کە بەدوای پەیوەندیە سیخوڕی و سیاسیەکانی خواجە فەتحوڵادا ئەگەڕام. ئەڵبەت لە دوای سەرکوتکردنیان لەلایەن ئەردۆغانی تاغوتەوە هیچ مەبەستێکم نیە چیتر لەسەر ئەو پیاوە بخوێنمەوە. بەڵام وەک وتم لەوێوە لە نوسینی کەسێکی شارەزادا بینیم. دواتریش کە لەگەڵ زینێ"ی کچم زۆر … بەردەوام بە لە خویندنەوەی پاڵەوانمان ناوێ کاولی مەکەن

داهێنان بکە با دڵت خۆش بێ

"ئەکرێ دوو جۆر شتی چاک جیا کەینەوە، لەگەڵ دوو بۆهاتن (غەریزە). شتی چاک هەن کە ئەکرێ کەسانێک ببنە خاوەنیان و بیبەن بۆ خۆیان، شتانی چاکی تریش هەن کە ئەکرێ هەموان وەک یەک خاوەنیان بین. خواردن و جلوبەرگی پیاوێک هی کەسێکی تر نیە، ئەگەر هاتو دابینکردنیان کەموکوڕی تیابوو، ئەوا ئەوەی کەسێک هەیەتی لەسەر حیسابی کەسێکی تر … بەردەوام بە لە خویندنەوەی داهێنان بکە با دڵت خۆش بێ

ئەوی خەمی نەبێ بەشەر نیە؟

من بە فارسی بیستومە گوایە ئەوی خەمی نەبێ "ادمیزاد نباشد" جا نوسینی فارسیەکەم تۆز ئەکات. بەڵام بە زۆر زمانی تریش هەمان قسە هەیە. لای بێرتراند ڕەسڵ هەڵە تێ نەگەشتبم ناڵێ "خەم" بەڵام "هیلاکی" جەستەیی و مێشکی بە ڕەگی خۆشبەختی دا ئەنێت. بە تایبەتی لە کتێبی گەڕان بە دوای شادیدا کە پێشتر هەر لێرە لەسەری نوسویمە. … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەوی خەمی نەبێ بەشەر نیە؟

فریشتە باشەکانی ناخمان – کتێب

بیڵ گەیتس ئەڵێ ئەگەر پێی بڵێ لە ژیانما یەک کتێب ئەخوێنمەوە پێت ئەڵێ کتێبێکی کابرایەکی خەبیر لە 'دەروونناسیی دەرکی' بخوێنەرەوە بەناوی ستیڤن پینکەر. هەڵبەت پێشتر کتێبێکی تری نوسیوە هەمان نوسەر هەر بیڵ گەیتس خۆی ئەڵێ ساڵانێکی زۆر بوو لەجیاتی ئەم تازەیە ئەموت ئەوی تر بخوێنەرەوە. ئەمە کتێبی یەکەمە و تازەکەش بەردەوامی ئەوە، ئەکرێ بیخەیتە بەرنامەی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی فریشتە باشەکانی ناخمان – کتێب

تەواوی فیکری بەشەر ئەفسانەیە

پێش هەموو شتێ: ١. ئەوە بزانە کە خوێنەری بەڕێز تۆ جۆرێکی لە مرۆڤ بەناوی "هۆمۆ ساپیەن"، جۆرەکانی تری مرۆڤ وەک "نیاندەرتاڵ" کە ئێمە هەموو لە مەکتەبەکانمان خوێندومانە، وابزانم بە هەڵە، لەناوچوون. تەنها ساپیەن ماون چونکە "هۆمۆ" واتە مرۆڤ و ساپیەن واتە "ژیر"/ئاقڵ لەبەر ئەوەی ژیرتر بوون لە جۆرەکانی تری مرۆڤ. مەڕۆ بۆ بەزمی مەیمون و … بەردەوام بە لە خویندنەوەی تەواوی فیکری بەشەر ئەفسانەیە

ڕۆژاواییەکان چۆن پێشکەوتن؟

پێشتر نوسیومە لەسەر ئەوەی چ جۆرە پیاوانیک بوون نوسەری کتێبی "ساپیەنز: کورتەیەک لە مێژووی مرۆڤ"، پرۆفیسۆر یوڤاڵ حەراری ئەخوێنمەوە. ئەم پیاوە یەکەم کەسە بەو وردیەی من پێم خۆشە بیزانم باسی دابڕانی ئەو ناوچەیەی ئێمە و ڕۆژهەڵات بە گشتی ئەکات لە دوای ١٥٠٠ و بە تایبەتیش دوای ١٧٥٠ەکانەوە. هۆکاری دواکەوتنەکەش ئەگێڕێتەوە بۆ شتێکی زۆر سادە، هەر … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ڕۆژاواییەکان چۆن پێشکەوتن؟

چیت بوێ دێتە دی؟

وەڵام: بەڵێ چی'یەک شایەنی هاتنە دی بێ ئاخر خۆ داوای فیلێکی باڵدار ناکەی لەم وەخت و زەمانەدا. حەتمەن داوای شتێک ئەکەی شایەنی ئەوە بێ کە بێتە دی. ئەزانی بۆ وا ئەڵێم؟ چونکە ئەگەر لە 1920دا داوای مۆبایلێکی ئایفۆن 7تت بکردایە لە باوکت، جارێ جگە لە خۆت کەسی تر نەی ئەزانی داوای چی ئەکەی، دوایش بە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی چیت بوێ دێتە دی؟