سەرکەوتنی گەمژەیی – وەرگێڕان بە مەکینە

نوسینی بێرتراند ڕەسڵ وەرگێڕانی مەکینەی گوگڵ دەقی سەرچاوە: https://russell-j.com/0583TS.HTM ئەوەی لە ئەڵمانیا ڕوودەدات، بابەتی گەورەترین نیشانەیە بۆ هەموو جیهانی شارستانی. بە درێژایی سەد و پەنجا ساڵی ڕابردوو، تاکە ئەڵمانییەکان زیاتر لە تاکەکانی هەر وڵاتێکی دیکە کاریان بۆ زیاترکردنی شارستانیەت کردووە؛ لە نیوەی کۆتایی ئەم قۆناغەدا، ئەڵمانییەکان، بەکۆمەڵ، بە هەمان شێوە کاریگەر بوون لە دابەزینی شارستانیەتدا. … بەردەوام بە لە خویندنەوەی سەرکەوتنی گەمژەیی – وەرگێڕان بە مەکینە

کوردایەتی چیە؟ (٢)

سیاسەت قێزەونە. کورد و کوردستان لە ٢٠٢٢دا زۆر خاتری بگریت پرۆژەیەکی سیاسی ڕووتە. ئەگەر لای من شتێک بخوێنیتەوە کە تیایدا بە توندی دژ بەو پرۆژەیە بوەستم مەگەر "خۆت لە گێلی بدەیت" بیبەیتەوە سەر شتی تر، دەنا دەبێت زۆر بەڕوونی بزانیت مەبەستم کێیە و چیە. ئاشکرایە هەموو پرۆژەیەکی تری نەتەوایەتیش هەروا پرۆژەیەکی سیاسیە بەڵام ئەوەندەی مێژووی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی کوردایەتی چیە؟ (٢)

شیوعیەت یان سۆشیالیزم چیە ئەگەر تەکنۆلۆجیا نەبێت؟

نوسەری "مرۆڤەخودا" - هۆمۆ دیوس - ئەڵێ هۆکاری ئەوەی مەهدیەکەی سودان سەرکەوتو نەبوو وەک کارل مارکس، تەبیعی ئەو ناوی نورسی نازانێ، من ئەڵێم کەسێکی وەک سەعیدی نورسیش، ئەوەیە کەوا کارل مارکس و جەماعەت زیاتر دیراسەی تەکنۆلۆجیای سەردەمیان کردبوو. یەکەم جارە ئەبیستم نوسەرێک بڵێ شیوعیەت یان ئەوەی لە هەڵەبجە کردبویان بە جڕوجانەوەر لێمان "کۆمۆنیزم" هیچ نیە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی شیوعیەت یان سۆشیالیزم چیە ئەگەر تەکنۆلۆجیا نەبێت؟

لە ڕۆژاوا چی لە ڕق بکەین؟

کابینە "ڕەگەزپەرست"ەکەی بۆریس و بۆرەکانی بەریتانیا. خستومەتە کەوانەوە وشەکە، لەبەر ئەوە وریای بە.سەید قوتب سەرۆکی ئەوانەیە کە دێنە ئەوروپا/ئەمریکا و دوای ماوەیەک دەست ئەکەین بە قسە وتن پێیان. ئەگەر گوێت لە من بوو لە سەیرانێک گەرم ببم دژیان، بڵێ دەی تۆش مەبە بە سەید قوتب. بۆ؟ چونکە بتەوێ ئەو زوڵمەی ئەمان کردویانە، جا هەمانە کێشەی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی لە ڕۆژاوا چی لە ڕق بکەین؟

چی بکەین؟

گەر وەڵامەکەیم بزانیایە، زۆر شتم ئەکرد. وەڵامەکەی پێویستی بە دیراسەکردن و لەوانەیە دەیان ساڵ لێکۆڵینەوە هەبێت. نازانم چی بکەین بەڵام ئەزانم ئەبێ بە بیرکردنەوە دەست پێ بکەین. ئەبێ بیربکەینەوە بزانین لە ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا و زیاتریش لە سەرەتاکانی دروستبوونی نەتەوەپەرستی لە ئەوروپا و دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوە لەسەر بناغەی زمان، کە تەبیعی پێش هەزاران ساڵ لەو … بەردەوام بە لە خویندنەوەی چی بکەین؟

جۆرەکانی دەسەڵات چین لای ڕەسڵ؟

کتێبی "دەسەڵات: شیکارێکیی کۆمەڵایەتیی نوێ"ی ڕەسڵ ئەخوێنمەوە. لەوانەیە چەن بابەتێکی تریشی لەسەر بنوسم. بۆ ئاسانکاری و وێناکردنی جۆرەکانی دەسەڵات، ڕەسڵ ئەڵێ: "کاتێ بەرازێک بە گوریسێک لە ناو قەدی هەڵواسرێ بە کەشتیەکدا و بزریکێنێ، ئەوە دیارە دەسەڵاتی فیزیایی ڕاستەوخۆ ئاراستەی جەستەی کراوە. لە کاتێکدا، ئەگەر گوێدرێژێکی ئاسایی بە شوێن گێزەرێکی ئاسایی بکەوێ، وای لێ حاڵی ئەبین … بەردەوام بە لە خویندنەوەی جۆرەکانی دەسەڵات چین لای ڕەسڵ؟

کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بۆچی تەنها لای کورد هەیە؟

وەڵام: چونکە تەنها کورد ئەوەنە نەزانن شوێن کابرایەک بکەون یەک نەفەری تر شوێنی نەکەوتوە. بەڕێز ئۆجەلان نیوەی تەمەنی من کۆششی تەنها لە زینداندا کردوە و جێگای ئەوپەڕی ڕێزمە، ئەمەش تەنها قسە نیە بەکردار کردوومە و بەردەوام ئەبم لەسەری. کێشەکەم ئەوەیە خانەوادەی بووکچینیش کە بەڕێز ئۆجەلان فیکری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی لەوان وەرگرتوە و ئەمیش ئەوانی ناساند بە دنیا، … بەردەوام بە لە خویندنەوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بۆچی تەنها لای کورد هەیە؟

ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

کاتێ بە گومان ئەبیت لە ڕاکانت، زۆر ئارام بەخشە ببینی کەسێکی تر، لە سوچێ یان قوشبنێکی ئەم دنیایە لەگەڵ بۆچوونەکانتایە. خوێنەری بەڕێز بەندە لە دنیای تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەلف و بایەک ئەزانم، بۆیە ئەم هەستە یەکەمجار لە کتێبەکەی iWozی ستێڤ ۆزنیاکی دروستکەری ئەپڵ، نەک ستیڤ جۆبزی بزنسمان، فێر بووم. هەربۆیە، دڵنیام تۆی خوێنەری کورد زمانیش هەندێ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

بۆچی گولەن ناتوانێ ئەردۆغان بڕوخێنێت؟

١. ئەردۆغان لەو موسوڵمانتر نەبێ کەمتر نیە ٢. ئەردۆغان ڕۆژنامەی زیاترە، ئەمەیان بە ئاشکرا دیار نیە ئەبێ هەڵکۆڵیت ٣. ئەردۆغان مەکتەبی زیاترە، مەبەستم مەکتەبە فەرمیەکانی دەوڵەتە ٤. ئەردۆغان دەنگی زیاترە، چەند جارێک نەک یەکجار ٥. ئەردۆغان بانقی زیاترە، توانای هەبوو بانقی ئەوان ئیفلاس پێ بکات ٦. ئەردۆغان سوپای تەمێکرد بە یارمەتی ئەو نەک پێچەوانە، گولەن ئەبوایە خۆی بچوایەتە ناو سیاسەت نەک … بەردەوام بە لە خویندنەوەی بۆچی گولەن ناتوانێ ئەردۆغان بڕوخێنێت؟

ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو کێیە؟

نە ناویم بیستبوو نە ڕەسمیشی پێش ئەوەی ڕۆژنامە تورکیەکان ناوی ئاشکرا بکەن وەکوو کاندیدی مەهەپە و جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا. بەڵام پرۆفیسۆر ئەکمەلەدین بە ناوەکەیدا دیارە دایک و باوکی ویستویانە ئەکمەلی دین بێت و نازناوی خانەوادەکەشی هەم "کوڕ/ئۆغڵو"ی "ئیحسان" ـن. کاتێ ئەم دێڕانە ئەنوسم چاکم بیرە دۆستە توندڕەوە سپی پێستە تورکەکانم یەک و دوان نین کەوا هەم … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو کێیە؟