مەرجەکانی دنیا تازەکەی فەتحوڵا گولەن چین؟

ئەم نوسراوە پێنج مانگ دوای نوسینی بڵاوکراوەتەوە (بڵاو نەکرایەوە تا ٢-١٢-٢٠١٩). ماوەیەکی زۆرە لەسەر تایبەتمەندێتیەکانی بزوتنەوەکەی بەڕێز فەتحوڵا گولەن ئەخوێنمەوە و بیریش ئەکەمەوە. ئەبێ چوار ساڵ ژیان لەگەڵ ئەواندا بەس نەبێ بۆ ئەوەی بزانی چ بزوتنەوەیەکن؟ بڕوام وایە بەس بێت. هەقە لە هەموو بابەتێک لەسەر ئەوان کە ئەنوسم لە ژێریدا بنوسرێت (تکام وایە ئەو کەسە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی مەرجەکانی دنیا تازەکەی فەتحوڵا گولەن چین؟

لە ویکیپدیا چ شەڕێکە دژی کوردزمان؟

ئەوەی بە ئەحمەد کایا کرا، کە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا نەبوو، ١٨ ساڵ پێش ئێستا بوو. لە چاخانەیەکدا نەبوو، لوتکەی "هونەر"ی تورک کردیان لە ئەستەنبوڵ کە زیاد لە ٦٠٠ ساڵ حوکمی چارەکێکی دنیایان کردوە. هەمان شت ئا ئێستا بە ئێمەمان ئەکرێ لە پەڕەکانی ویکیپدیا بەناوی "سەرچاوەی زانستی"یەوە. بە تایبەتی لە پەڕە ئینگلیزیەکان، چونکە ئەزانن ویکیپیدیا … بەردەوام بە لە خویندنەوەی لە ویکیپدیا چ شەڕێکە دژی کوردزمان؟

خەوەکەی هەدەپە نایەتە دی

ئەو خەوەی سڕی ساقیق، سەلاحەدین دەمیرتاش ئەیبینن، هەمان ئەو خەوەیە ئیسلام ١٤٠٠ ساڵە، شیوعیەتیش چەن دەیەیەک خەوی پێوە بینی، ئەمڕۆش بەناو دیموکراسیەت کە نیۆلیبراڵیزم (کۆمپانیاکان وڵات بەڕێوە ببەن) لە ڕۆژاوا بە حیساب خەوی پێوە ئەبینن. نەتەوایەتی بە هیچ یەکێکیان لەبن نەهات، لەبن نایەت بە داخەوە. لە یەکەم ڕۆژەوە وتومە و ئەیڵێمەوە. مەبەستم لەمە سێ شتە: … بەردەوام بە لە خویندنەوەی خەوەکەی هەدەپە نایەتە دی

ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

کاتێ بە گومان ئەبیت لە ڕاکانت، زۆر ئارام بەخشە ببینی کەسێکی تر، لە سوچێ یان قوشبنێکی ئەم دنیایە لەگەڵ بۆچوونەکانتایە. خوێنەری بەڕێز بەندە لە دنیای تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەلف و بایەک ئەزانم، بۆیە ئەم هەستە یەکەمجار لە کتێبەکەی iWozی ستێڤ ۆزنیاکی دروستکەری ئەپڵ، نەک ستیڤ جۆبزی بزنسمان، فێر بووم. هەربۆیە، دڵنیام تۆی خوێنەری کورد زمانیش هەندێ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

ونکردنی قەبری نورسی بۆچی؟

چونکە لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر تورک هەن بە هیچ مەزهەبێک، بە هیچ شێوازێکی کارکردن بوونی کەسێکی کورد یا غەیرە تورکیان قەبوڵ نیە. ڕوونکردنەوەی تری گەر هەبێت خۆلادانە لەو ڕاستیەی خەریکە سەرەتای گۆڕانکاری تێدا ئەبینین. لە مانگی ئازار (٣)ی ئەمساڵدا ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی سەباحی تورکی کە ئیستا گوێڕایەڵی جەنابی ئەردۆغانن ئامادەکرابوو. تەبیعی ئامادەکردنی بابەتەکە بۆخۆی بۆ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ونکردنی قەبری نورسی بۆچی؟

ڕەگەکانی “شێتێتی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوسینی مایکڵ ڕوبن، لە ئینگلیزەوە. کاتێ دێتە سەر هەڵسوکەوتی سەیر و بێ ئەقڵانەی سەرانی دنیا، ئەکرێ کیم جۆن ئون سەرۆکی هەموان بێت بەڵام ئەم بەهرەیە قوڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: موعەمەر قەزافی قیژ و قاوی بەلاوەبوو. وتارەکانی ناو یوئێنی سەبری پێویست بوو هەم بۆ گوێگران هەم بۆ خۆشی. حەرەسی تایبەتی ژنی لە چواردەوری خۆی کۆ ئەکردەوە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ڕەگەکانی “شێتێتی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بۆچی گولەن ناتوانێ ئەردۆغان بڕوخێنێت؟

١. ئەردۆغان لەو موسوڵمانتر نەبێ کەمتر نیە ٢. ئەردۆغان ڕۆژنامەی زیاترە، ئەمەیان بە ئاشکرا دیار نیە ئەبێ هەڵکۆڵیت ٣. ئەردۆغان مەکتەبی زیاترە، مەبەستم مەکتەبە فەرمیەکانی دەوڵەتە ٤. ئەردۆغان دەنگی زیاترە، چەند جارێک نەک یەکجار ٥. ئەردۆغان بانقی زیاترە، توانای هەبوو بانقی ئەوان ئیفلاس پێ بکات ٦. ئەردۆغان سوپای تەمێکرد بە یارمەتی ئەو نەک پێچەوانە، گولەن ئەبوایە خۆی بچوایەتە ناو سیاسەت نەک … بەردەوام بە لە خویندنەوەی بۆچی گولەن ناتوانێ ئەردۆغان بڕوخێنێت؟

مەکتەبەکانی فەتحوڵا گولەن بۆچی قوتابیان ئەبەنە سەر قەبری ئەتاتورک؟

هەڵبەت بەڵگەی تر هەیە، بەڵام فەرموو ببینە کە منداڵ و گەنجانی وڵاتانی جیاواز لەوەی کە ناویان ناوە "ئۆڵۆمپیاتی تورکی" ئەبرێن بۆ سەر قەبری ئەتاتورک. بۆخۆی ئەو ئۆڵۆمپیاتە لە نوسینێکی تردا باسی ئەکەم. بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانم بنوسم ئەو ڤیدیۆیە تەنها ڕوداوێکی یەکجاری نیە و بەڵکو کردارێکی سیستەماتیکی دووبارە بوەوەیە. پێم خۆش نیە تەواو بەڵگەکان بخەمە ڕوو بەڵام … بەردەوام بە لە خویندنەوەی مەکتەبەکانی فەتحوڵا گولەن بۆچی قوتابیان ئەبەنە سەر قەبری ئەتاتورک؟

ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو کێیە؟

نە ناویم بیستبوو نە ڕەسمیشی پێش ئەوەی ڕۆژنامە تورکیەکان ناوی ئاشکرا بکەن وەکوو کاندیدی مەهەپە و جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا. بەڵام پرۆفیسۆر ئەکمەلەدین بە ناوەکەیدا دیارە دایک و باوکی ویستویانە ئەکمەلی دین بێت و نازناوی خانەوادەکەشی هەم "کوڕ/ئۆغڵو"ی "ئیحسان" ـن. کاتێ ئەم دێڕانە ئەنوسم چاکم بیرە دۆستە توندڕەوە سپی پێستە تورکەکانم یەک و دوان نین کەوا هەم … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵو کێیە؟

بۆچی ڕەخنە لە خواجە ناگیرێت لەلایەن کۆنە قوتابیانیانەوە؟

پەلە پەل نوسیبووم: کەسی لێیە غیرەتی بێت بە ئاشکرا ڕەخنەیەکی ناسک لە خواجە بگرێ یان خوانەخواستە دژی قسە بکات؟ سەیرە، ڕەخنە لە سەید قوتب ئەگیرێت کەچی یەکێ نیە بە ئاشکرا چوار ڕەخنە لە خواجە بگرێ. خۆ نەبوە بە ابن رشد جارێ برام/خوشکم. ناچارم لەسەری بڕۆم. ئەوەی لە میدیای کوردی بەرچاوم ئەکەوێت کە بۆنی ڕەخنەگرتنی لێ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی بۆچی ڕەخنە لە خواجە ناگیرێت لەلایەن کۆنە قوتابیانیانەوە؟