ژیری ئەوان و سادەیی ئێمە

سەردەمی خۆحازرکردن بۆ لێدانی ئێراق لە ٢٠٠٣، ٨٠٪ی کورد بەتایبەتی ئەم دزانەی ئێستا، خۆیان حازر کردبوو بۆ تاڵانچێتی و دزیکردن.ئەو سەردەمە، مانگی شوباتی ٢٠٠٣، خانمە ٢٩ ساڵێکی ئینگلیز کە شوی کردبوو بە کوردێکی تورکیا ئیش بۆ GCHQ ئەکات وەک وەرگێڕ، بەڵگەیەکی سیخوڕی ئەگەیەنێتە ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر. ئەو سەردەمە وەک ئێستا پسپۆڕانی کورد تەنها ئەوەی لە فەیسبوک … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ژیری ئەوان و سادەیی ئێمە

داهێنان بکە با دڵت خۆش بێ

"ئەکرێ دوو جۆر شتی چاک جیا کەینەوە، لەگەڵ دوو بۆهاتن (غەریزە). شتی چاک هەن کە ئەکرێ کەسانێک ببنە خاوەنیان و بیبەن بۆ خۆیان، شتانی چاکی تریش هەن کە ئەکرێ هەموان وەک یەک خاوەنیان بین. خواردن و جلوبەرگی پیاوێک هی کەسێکی تر نیە، ئەگەر هاتو دابینکردنیان کەموکوڕی تیابوو، ئەوا ئەوەی کەسێک هەیەتی لەسەر حیسابی کەسێکی تر … بەردەوام بە لە خویندنەوەی داهێنان بکە با دڵت خۆش بێ

چی بکەین؟

گەر وەڵامەکەیم بزانیایە، زۆر شتم ئەکرد. وەڵامەکەی پێویستی بە دیراسەکردن و لەوانەیە دەیان ساڵ لێکۆڵینەوە هەبێت. نازانم چی بکەین بەڵام ئەزانم ئەبێ بە بیرکردنەوە دەست پێ بکەین. ئەبێ بیربکەینەوە بزانین لە ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا و زیاتریش لە سەرەتاکانی دروستبوونی نەتەوەپەرستی لە ئەوروپا و دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوە لەسەر بناغەی زمان، کە تەبیعی پێش هەزاران ساڵ لەو … بەردەوام بە لە خویندنەوەی چی بکەین؟

ئەوی خەمی نەبێ بەشەر نیە؟

من بە فارسی بیستومە گوایە ئەوی خەمی نەبێ "ادمیزاد نباشد" جا نوسینی فارسیەکەم تۆز ئەکات. بەڵام بە زۆر زمانی تریش هەمان قسە هەیە. لای بێرتراند ڕەسڵ هەڵە تێ نەگەشتبم ناڵێ "خەم" بەڵام "هیلاکی" جەستەیی و مێشکی بە ڕەگی خۆشبەختی دا ئەنێت. بە تایبەتی لە کتێبی گەڕان بە دوای شادیدا کە پێشتر هەر لێرە لەسەری نوسویمە. … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەوی خەمی نەبێ بەشەر نیە؟

فریشتە باشەکانی ناخمان – کتێب

بیڵ گەیتس ئەڵێ ئەگەر پێی بڵێ لە ژیانما یەک کتێب ئەخوێنمەوە پێت ئەڵێ کتێبێکی کابرایەکی خەبیر لە 'دەروونناسیی دەرکی' بخوێنەرەوە بەناوی ستیڤن پینکەر. هەڵبەت پێشتر کتێبێکی تری نوسیوە هەمان نوسەر هەر بیڵ گەیتس خۆی ئەڵێ ساڵانێکی زۆر بوو لەجیاتی ئەم تازەیە ئەموت ئەوی تر بخوێنەرەوە. ئەمە کتێبی یەکەمە و تازەکەش بەردەوامی ئەوە، ئەکرێ بیخەیتە بەرنامەی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی فریشتە باشەکانی ناخمان – کتێب

خەوەکەی هەدەپە نایەتە دی

ئەو خەوەی سڕی ساقیق، سەلاحەدین دەمیرتاش ئەیبینن، هەمان ئەو خەوەیە ئیسلام ١٤٠٠ ساڵە، شیوعیەتیش چەن دەیەیەک خەوی پێوە بینی، ئەمڕۆش بەناو دیموکراسیەت کە نیۆلیبراڵیزم (کۆمپانیاکان وڵات بەڕێوە ببەن) لە ڕۆژاوا بە حیساب خەوی پێوە ئەبینن. نەتەوایەتی بە هیچ یەکێکیان لەبن نەهات، لەبن نایەت بە داخەوە. لە یەکەم ڕۆژەوە وتومە و ئەیڵێمەوە. مەبەستم لەمە سێ شتە: … بەردەوام بە لە خویندنەوەی خەوەکەی هەدەپە نایەتە دی

ئایا بەشەر بەرەو خراپتر ئەچێ؟

وەڵام: نازانم، چونکە کەس داهاتوو نازانێ جارێ ماوەیەکە چاوم لە تێبینیەکانی بیڵ گەیتسە. لە یەکێ تر لە نوسینەکانی ئەم دواییەدا کە بۆ دەرچوانی ئەمساڵ ٢٠١٧ی نوسیوە و دەرچوانی زانکۆ هان ئەدا خەریکی سێ شت بن گەر بە نیاز بین وەک ئەو پێ بگەین: ژیری دەستکرد، وز و زانستی بایۆلۆجی. دواتر ناوی کتێبێک ئەهێنێ "فریشتە باشەکانی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئایا بەشەر بەرەو خراپتر ئەچێ؟

گاڵتەپێکردن لە کوێوە دێت؟

کە ئەبینی مناڵەکەت گاڵتەی پێ ئەکرێ لە مەکتەب (ئیستیغلال ئەکرێ)، بە بڕوای من، دڵدانەوەی مناڵەکە سودی نیە. مەبەستم ئەوەیە کە گاڵتە بە لوتی کرا (وەک لوتی من زل بێت بۆ نمونە) سودی نیە پێی بڵێی تۆم کروزیش لوتی زلە. هەرواش گەورەیەک کە ئەبینرێ لەلایەن کەسێکی ترەوە گاڵتەی پێ ئەکرێ، یان خەمیەتی گاڵتەی پێ بکرێ، دڵدانەوەی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی گاڵتەپێکردن لە کوێوە دێت؟

لە شەڕی فەتحوڵا گویلەن و تەیب ئەردۆگاندا کوردستانی ئێراق پشتی کامیان بگرێت؟

2014/12/18 نوسراوە  بڵاو نەکرابوەوە تا ۲۹/۷/٠۱٦. ئەگەر بڕیار بێت لایەنی هەق بگرین ئەوا ئەبێ بڵێین تا ڕادەیەک بەڕێز گویلەن لەسەر حەقە. حەق بەو مانایەی ئەردۆگان خەوەکانی گەورەتر بوون و خۆی بە جێگرەوەی ئەتاتورک نەزانێت، هەروەها خۆی لەوە گەورەتر ئەزانێت کە بە هێز و بازوی گویلەن هاتبێتە جێگاکەی ئێستای. کاتێکیش تەماشای ژمارەکان ئەکەین (بۆ نمونە قەرزی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی لە شەڕی فەتحوڵا گویلەن و تەیب ئەردۆگاندا کوردستانی ئێراق پشتی کامیان بگرێت؟

نەفرەت لە شەڕ

لەم نوسینەدا سێ شت ئەڵێم: نەفرەت لە شەڕ، ئەکرێ شەڕ نەکرێت، کە کرا با بە ئەقڵ بکرێت. نەفرەت لە شەڕ “ئەگەر پێشنیار بکرێ کەوا نەتەوەیەک پشت بە ژیربێژی ببەستێ ئەکرێ دور بێت لە ئاگری شەڕ، وەڵامەکەی تەنها جنێوە.” بێرتراند ڕەسڵ. هەموو ژیانمان شەڕ و کوشتار بوە، یەک نەفەر نابینی و نابیستی، چوار وشە لەسەر شەڕ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی نەفرەت لە شەڕ