لە ویکیپدیا چ شەڕێکە دژی کوردزمان؟

ئەوەی بە ئەحمەد کایا کرا، کە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا نەبوو، ١٨ ساڵ پێش ئێستا بوو. لە چاخانەیەکدا نەبوو، لوتکەی "هونەر"ی تورک کردیان لە ئەستەنبوڵ کە زیاد لە ٦٠٠ ساڵ حوکمی چارەکێکی دنیایان کردوە. هەمان شت ئا ئێستا بە ئێمەمان ئەکرێ لە پەڕەکانی ویکیپدیا بەناوی "سەرچاوەی زانستی"یەوە. بە تایبەتی لە پەڕە ئینگلیزیەکان، چونکە ئەزانن ویکیپیدیا … بەردەوام بە لە خویندنەوەی لە ویکیپدیا چ شەڕێکە دژی کوردزمان؟

ڕەگەکانی “شێتێتی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوسینی مایکڵ ڕوبن، لە ئینگلیزەوە. کاتێ دێتە سەر هەڵسوکەوتی سەیر و بێ ئەقڵانەی سەرانی دنیا، ئەکرێ کیم جۆن ئون سەرۆکی هەموان بێت بەڵام ئەم بەهرەیە قوڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: موعەمەر قەزافی قیژ و قاوی بەلاوەبوو. وتارەکانی ناو یوئێنی سەبری پێویست بوو هەم بۆ گوێگران هەم بۆ خۆشی. حەرەسی تایبەتی ژنی لە چواردەوری خۆی کۆ ئەکردەوە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ڕەگەکانی “شێتێتی” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئال سعود دۆستی کێن؟

ئەڵێن بارۆن ڕۆن ڕۆتشیڵد (ناوەکە ئەڵمانیە ڕۆت + شیڵد = سور + قەڵغان) یەکەم کەس بوە کە وتویەتی: "کە بینیت خوێن لەسەر جادەیە، بکڕە" یان ئەڵێن لەوە خراپتریشی وتوە: "کە بینیت خوێن لەسەرجادەیە، بکڕە، هەتا ئەگەر خوێنەکە هی خۆشت بێت".  وەک لە نوسینەکانی پێشتردا باسم کردوە، لەژێر بیردۆزە ئابوریەکانی بێشکچی، لەسەر بنەمای هاوکێشە ئابوریەکان ئەبێ گۆڕانکاریەکان ببینین. … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئال سعود دۆستی کێن؟