مرۆڤ = غەریزە + ئەقڵ + ڕۆح

لە کتێبی "پیاوان بۆچی شەڕ ئەکەن: ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێونەتەوەیی"دا ڕەسڵ کە خۆی هەردوو جەنگە جیهانیەکەی بینیوە و سەرسەختانە ئاشتیخواز و دژی چەکی ئەتۆمی بوو لەگەڵ ئەنیشتاندا، باسی سێ سەرچاوەی کردارەکانی مرۆڤ ئەکات و ئەڵێ کە کەمێ سەختە لەیەکیان جیا بکەینەوە بەڵام سێ ناویان هەیە. ئەوانیش: غەریزە ئاژەڵیەکانمان، ئەقڵ، و سێیەمیش ڕۆح … بەردەوام بە لە خویندنەوەی مرۆڤ = غەریزە + ئەقڵ + ڕۆح

چۆن بگۆڕێین (2) – سادەتر

ئەگەر وابێ مرۆڤ کردارەکانی لە "ویست" و "پاڵنەر"ەوە سەرچاوە بگرێ، * 1. دیارە ئێمەمان نە خاوەنی ویستین، وە نە پاڵنەرەکانیشمان هی ئەوەیە شتانێک بکەین ویست و پاڵنەرەکانمان پێی مورتاح بن، بە مەعنایەکی تر "سەرکەوتوو" بین. 2. ئەمە چ تاک چ کۆ. دەی باشە، بەچی دروست ئەبێ‌ ئەم ویست و پاڵنەرانە؟ بە تەئکید ئەبێ‌ گۆڕانکاریەک لە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی چۆن بگۆڕێین (2) – سادەتر

ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

کاتێ بە گومان ئەبیت لە ڕاکانت، زۆر ئارام بەخشە ببینی کەسێکی تر، لە سوچێ یان قوشبنێکی ئەم دنیایە لەگەڵ بۆچوونەکانتایە. خوێنەری بەڕێز بەندە لە دنیای تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەلف و بایەک ئەزانم، بۆیە ئەم هەستە یەکەمجار لە کتێبەکەی iWozی ستێڤ ۆزنیاکی دروستکەری ئەپڵ، نەک ستیڤ جۆبزی بزنسمان، فێر بووم. هەربۆیە، دڵنیام تۆی خوێنەری کورد زمانیش هەندێ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەم ناوبانگەش چی بەسەر دێ؟

خۆشویستن ئاقڵانەیە، ڕق لێبوونەوە بێ ئەقڵانەیە

نهێنی ئەوەی هەموو کەسێ بەدوای ئەوەدا ئەگەڕێ کەسێکی تر خۆشی بوێت کەچی زۆر لەخۆی ناکا کەسی خۆش‌ بوێت، لەهەمان کاتیشدا لافی گەورە لەسەر "خۆشەویستی" لێ ئەدات، لە شیکارەکانی بێرتراند ڕەسڵدایە. ڕەسڵ خۆشویستن بە دروستکردن و ڕق لێبوونەوەش‌ بە کاولکردن ئەزانێ. لە جێگایەکی تریش خۆشویستن بە ئاقڵانە و ڕق لێ‌بوونەوەش بە بێ ئەقڵی ئەزانێت. هەروا دروستکردن … بەردەوام بە لە خویندنەوەی خۆشویستن ئاقڵانەیە، ڕق لێبوونەوە بێ ئەقڵانەیە

ئەی بیرۆکە لە چیەوە دێ؟

فەیلەسوفی ئینگلیز جۆن لۆک - بەستەری ویکی کوردیش لەوێ هەیە بەڵام بەشی بیرۆکەکەی هەر بەندە زیادی کردوە بۆیە داینانێم - کە گوایە کاریگەری فرانسیس بەیکن، باوکی زانستی نوێ، لەسەری هەبوە. یەکێ لەو کارانەی ئەو کە لای من جێگای بایەخە گرنگی دانیێتی بە "لێبوردەیی" دینی یان جیاوازی بیروڕا و هەروەها وردبوونەوەی لەسەر تێگەشتنی مرۆڤ و بیرکردنەوەی مرۆڤ. کتێبێکی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەی بیرۆکە لە چیەوە دێ؟