ئایا بەشەر بەرەو خراپتر ئەچێ؟

وەڵام: نازانم، چونکە کەس داهاتوو نازانێ جارێ ماوەیەکە چاوم لە تێبینیەکانی بیڵ گەیتسە. لە یەکێ تر لە نوسینەکانی ئەم دواییەدا کە بۆ دەرچوانی ئەمساڵ ٢٠١٧ی نوسیوە و دەرچوانی زانکۆ هان ئەدا خەریکی سێ شت بن گەر بە نیاز بین وەک ئەو پێ بگەین: ژیری دەستکرد، وز و زانستی بایۆلۆجی. دواتر ناوی کتێبێک ئەهێنێ "فریشتە باشەکانی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئایا بەشەر بەرەو خراپتر ئەچێ؟

گاڵتەپێکردن لە کوێوە دێت؟

کە ئەبینی مناڵەکەت گاڵتەی پێ ئەکرێ لە مەکتەب (ئیستیغلال ئەکرێ)، بە بڕوای من، دڵدانەوەی مناڵەکە سودی نیە. مەبەستم ئەوەیە کە گاڵتە بە لوتی کرا (وەک لوتی من زل بێت بۆ نمونە) سودی نیە پێی بڵێی تۆم کروزیش لوتی زلە. هەرواش گەورەیەک کە ئەبینرێ لەلایەن کەسێکی ترەوە گاڵتەی پێ ئەکرێ، یان خەمیەتی گاڵتەی پێ بکرێ، دڵدانەوەی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی گاڵتەپێکردن لە کوێوە دێت؟

چۆن بگۆڕێین؟

شاعیرانە بۆم دێ ئەم ئێوارەیە گریمان توانات هەیە کام لە سەرۆکەکانی ئەو ناوچەیەت بوێ بیگۆڕی بە دوو پەنجە. بۆ نمونە بتوانیت لەبری شا سەلمان سەرۆکی کەنەدا دابنێیت. چۆن ئەتوانیت وەزیرەکانی بگۆڕی؟ ئەی یارمەتیدەری وەزیر؟ ئەی بەڕێوەبەر؟ ئەی شۆفێر؟ ئەی کابرای لەسەر جادە کلێنس ئەفرۆشێ و گوایە "پشتی شکاوە" و "دڵم هاتە دەرەوە بۆی"؟ ئەوان چی … بەردەوام بە لە خویندنەوەی چۆن بگۆڕێین؟

فەیسبوکە بەلاشەکەی فەیسبوک

دەمەقاڵێکە گەرم بوە. لە دنیایەکدا کە مامۆستاکانی زانکۆ، تەنها بەشی کۆمپیوتەر کەڵکی ئەوەیان هەبوایە قسەمان لەسەر بابەتەکان کردایە ئەم بابەتەم ئەگەیاندە جێگای خۆی. بەڵام ئێمە لە کۆمەڵ++گایەکدا ئەژین کە زۆر سەختە بتوانی براکەی خۆت فێر بکەی دوو دێڕ بخوێنێتەوە. لە ڕاستیا ئەگەر شەونخونی نەکەی تاقە مناڵەکەشت هەروا. هەڵبەت بەشەر هەمووی وایە بەڵام کۆمەڵ++گای ئێمە یەکجار … بەردەوام بە لە خویندنەوەی فەیسبوکە بەلاشەکەی فەیسبوک

خۆشویستن ئاقڵانەیە، ڕق لێبوونەوە بێ ئەقڵانەیە

نهێنی ئەوەی هەموو کەسێ بەدوای ئەوەدا ئەگەڕێ کەسێکی تر خۆشی بوێت کەچی زۆر لەخۆی ناکا کەسی خۆش‌ بوێت، لەهەمان کاتیشدا لافی گەورە لەسەر "خۆشەویستی" لێ ئەدات، لە شیکارەکانی بێرتراند ڕەسڵدایە. ڕەسڵ خۆشویستن بە دروستکردن و ڕق لێبوونەوەش‌ بە کاولکردن ئەزانێ. لە جێگایەکی تریش خۆشویستن بە ئاقڵانە و ڕق لێ‌بوونەوەش بە بێ ئەقڵی ئەزانێت. هەروا دروستکردن … بەردەوام بە لە خویندنەوەی خۆشویستن ئاقڵانەیە، ڕق لێبوونەوە بێ ئەقڵانەیە

یادگاریەکانی ژیانی پەنابەری

سایەق پاسێک لە ئەڵمانیا (وێنەکە)، لە یەکێ لە شارۆچکە جوانەکانی بەڤاریا نزیک نورمبێرگ، ئەڵمانیا تەنها ئەمساڵ ٣٠٠ هەزار پەنابەری وەرگرتوە، کاتێ کۆمەڵێ بۆر سەر ئەکەون، بە مایکرۆفۆنەکەی بە ئینگلیزی ئەڵێ: "ئەمەوێ پەیامێکی گرنگ بگەیەنم بەڕێزان ببورن. بەخێر بێن بۆ ئەڵمانیا، بەخێر بێن بۆ وڵاتەکەم. ڕۆژێکی خۆش" ئەبێتە چەپڵەڕێزان.  وامزانی بە منی وتوە ئەوەندە دڵم خۆش … بەردەوام بە لە خویندنەوەی یادگاریەکانی ژیانی پەنابەری

ژیان چ مانایەکی هەبوو لای ئەنیشتاین؟

ئەمجارەیان بڕگەیەک لە نوسراوە کەمەکانی ئەنیشتاین وەر ئەگێڕم. ئەمە یەکەم وەرگێڕانە، تەواوی وتارەکە لێرە دەست ئەکەوێت. "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بوونی شتێک خۆی یان دروستکراوێک بە نیسبەت شتەکە/دروستکراوەکە خۆیەوە بە گشتی لای من بێ مانا دیارە.  کەچی زۆرێک لە خەڵکی هەندێ ئایدیال(هیوایەت)یان هەیە کە ئاراستەی هەوڵەکان و بڕیارەکانیان دیاری ئەکات. لەم ڕوانگەوە هیچ کات سەیری ئاسانی و خۆشیم … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ژیان چ مانایەکی هەبوو لای ئەنیشتاین؟

نەفرەت لە شەڕ

لەم نوسینەدا سێ شت ئەڵێم: نەفرەت لە شەڕ، ئەکرێ شەڕ نەکرێت، کە کرا با بە ئەقڵ بکرێت. نەفرەت لە شەڕ “ئەگەر پێشنیار بکرێ کەوا نەتەوەیەک پشت بە ژیربێژی ببەستێ ئەکرێ دور بێت لە ئاگری شەڕ، وەڵامەکەی تەنها جنێوە.” بێرتراند ڕەسڵ. هەموو ژیانمان شەڕ و کوشتار بوە، یەک نەفەر نابینی و نابیستی، چوار وشە لەسەر شەڕ … بەردەوام بە لە خویندنەوەی نەفرەت لە شەڕ

غەریزە چیە؟

لەڕاستیدا نامەوێ وشەی "غەریزە" بەکار بهێنم. پێم باشە instinct ی ئینگلیزی بکەم بە "بۆهاتن"، بەڵام لە ئێستادا ناچارم وشەی غەریزە بەکار بهێنم. وە لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەبێ غەریزە بناسێنین، ئەویش دیسان لە پێناسە ئینگلیزیەکەوە، مەبەست لێی هەستەکانی ناخی مرۆڤ یان ئاژەڵە، بۆ نمونە پشیلەیەک توانای ڕاوکردنی تیایە، مێرویەک گەرا دانێت تا وەچەکانی بمێننەوە یان … بەردەوام بە لە خویندنەوەی غەریزە چیە؟

لە وەرگێڕانەکانی بێرتراند ڕەسڵ: دروستکردنی کەسایەتی

"دروستکردنی کارەکتەر (کەسایەتی)، کە تا ئێستا بابەتی باسەکەی ئێمە بوو، ئەبێ لەسەر ساڵانی سەرەتای ژیان ڕاوەستێت، ئەگەر بەڕێکوپێکی بەسەر ببرێت ئەبێ تا تەمەنی شەش ساڵی تەواو بێت. من ناڵێم کەسایەتی تێک نادرێ لەدوای ئەو تەمەنەوە، تەمەنێک نیە کە تیایدا مرۆڤ بەهۆی هەلومەرج یان ژینگەی نەخوازراوەوە زەرەری لێ نەدرێت. ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە ک، دوای تەمەنی شەش ساڵی، کچ یان … بەردەوام بە لە خویندنەوەی لە وەرگێڕانەکانی بێرتراند ڕەسڵ: دروستکردنی کەسایەتی