شیوعیەت یان سۆشیالیزم چیە ئەگەر تەکنۆلۆجیا نەبێت؟

نوسەری "مرۆڤەخودا" - هۆمۆ دیوس - ئەڵێ هۆکاری ئەوەی مەهدیەکەی سودان سەرکەوتو نەبوو وەک کارل مارکس، تەبیعی ئەو ناوی نورسی نازانێ، من ئەڵێم کەسێکی وەک سەعیدی نورسیش، ئەوەیە کەوا کارل مارکس و جەماعەت زیاتر دیراسەی تەکنۆلۆجیای سەردەمیان کردبوو. یەکەم جارە ئەبیستم نوسەرێک بڵێ شیوعیەت یان ئەوەی لە هەڵەبجە کردبویان بە جڕوجانەوەر لێمان "کۆمۆنیزم" هیچ نیە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی شیوعیەت یان سۆشیالیزم چیە ئەگەر تەکنۆلۆجیا نەبێت؟

ئایدیاڵ چیە؟

ئایدیاڵ چیە؟ وێنەیەکی خەیاڵی مەدینە فازیلەکەی ئەفلاتوون وشەی ئایدیاڵ ئەکاتە نمونەیی، خەیاڵی. لە فیکر و فەلسەفەدا بابەتێکی ئەبوایە سادە بوایە، بەڵام جاروبارە هەست ئەکەی زۆر قوڵە. لێرە ناتبەم بۆ ئەو دۆڵ و نشێوە و هیوادارم سادەی بکەمەوە بۆت. چونکە خۆشم بە ناچاری هەندێ شت دیراسە ئەکەم ئەگینا چاک ئەزانم تەنها کات کوشتنە و خەڵکانێک کە … بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئایدیاڵ چیە؟

هۆش چیە؟

فەلاسیفە وای قوڵ ئەکەنەوە زۆرجار سەر بەرز ئەکەیتەوە و هیچ حاڵی نەبویت. پێناسەکەی سادەیە لە قاموس، ئەوەی بە عەرەبی پێی ئەوتری "وعی" و ئەوەی ئێمەی کوردی ئێراق هەر بەو کەلیمەیە ناسیومانە، تازە هەڵکەوتوە کوردەکان دار و بەردی وشەی کوردیان شێواندوە. لە ئۆکسفۆرد هەر ئەوەیە کە بۆ دژی "بێهۆش"ی جەستەیی بەکاردێ، واتە کەسێک کە بێ ئاگا … بەردەوام بە لە خویندنەوەی هۆش چیە؟

تەواوی فیکری بەشەر ئەفسانەیە

پێش هەموو شتێ: ١. ئەوە بزانە کە خوێنەری بەڕێز تۆ جۆرێکی لە مرۆڤ بەناوی "هۆمۆ ساپیەن"، جۆرەکانی تری مرۆڤ وەک "نیاندەرتاڵ" کە ئێمە هەموو لە مەکتەبەکانمان خوێندومانە، وابزانم بە هەڵە، لەناوچوون. تەنها ساپیەن ماون چونکە "هۆمۆ" واتە مرۆڤ و ساپیەن واتە "ژیر"/ئاقڵ لەبەر ئەوەی ژیرتر بوون لە جۆرەکانی تری مرۆڤ. مەڕۆ بۆ بەزمی مەیمون و … بەردەوام بە لە خویندنەوەی تەواوی فیکری بەشەر ئەفسانەیە

سەرمایەداری چیە؟

بۆ من کە کاتێکی وا شک نابەم بۆ زۆرێک لەم بابەتانەی لەسەریان ئەنوسم، ڕای کەسێک یان بیردۆزێک بەسە پەسەند بێ لەلام تا ئەوکاتەی شتێکی باشتر یان ڕاست ئەکرێتەوە بۆم. لەگەڵ وتنی ئەمەشدا ڕاستیەکەی تا ئێستا دانەنیشتووم خوێندنەوەیەکی قوڵ بۆ سەرمایەداری بکەم. بەڵام هەمیشە بناغەی سەرمایەداری یان کەپیتاڵیزمم بە پێناسەکەی خۆی وەرگرتوە کە لە ئۆکسفۆردیش ئەمەیە: … بەردەوام بە لە خویندنەوەی سەرمایەداری چیە؟