ئایا دوژمنایەتی کەسێک کە ڕۆژێک تەلەبەی بوبیت توانا سەرفکردنە؟

ئەمە کۆمێنتێکی فەیسبووک بوو، ناچار بووم لێرە بینوسم چونکە جەنابی مارک زەکەربێرگ ڕقی لە تێکستە، بابەتەکە لەوەوە دێ کە من  قەناعەتم وایە خواجە فەتحوڵا لە هیچ جێگایەک مەکتەبی بۆ خزمەتکردنی سەعیدی نورسی نەکردۆتەوە و بەڵکوو ملیۆنەها دۆلار پەیدا ئەکات و پرۆژەی تری هەیە کە ئەکرێ تەنها خۆی بیزانێت.

مامۆستا و کاکەی خۆشەویست: وەک هەمیشە بۆ ئەوەی نە فەیسبوک ببێتە ڕێگر نە کاتی کەسیش بکوژین دیسان بە خاڵ قسە ئەکەین
۱. قسەکانی مامۆستا و کاکم ئاوا ئەبێ لەتکرێت: ا: بەڕاستی پێم ناخۆشە تواناکانی خۆت بۆ دوژمنایەتی کەسانی تر بەکار بێنیت ب: بە تایبەتی کەسانێ کە شتیان لێوە فێر بووبیت ج:خواجە بیخوات باشترە تا بەرزانی و تاڵەبانی

۲. دەربارەی ئەلیف: سوپاسی هەستت ئەکەم ئەگەر خەمی بەهەدەر چونی تواناکانی من بخۆیت مامۆستا گیان. ئەمە دیارە زۆر مانای هەیە کە وا ئەزانم بە سوپاسێک کۆتایی پێ بهێنم لە هەموی جوانترە تا تێکەڵ نەبێت.

۳. هەر دەربارەی ئەلیف: ئەبێ بڵێم کەوا مرۆڤ لە ژیاندا دوژمنی نەبێت دیارە هیچ ڕایەکی نیە کەس پێی ناخۆش بێت بۆیە پەپولەیەکە و هەموو کەس پێی خۆشە بێتە باخەکەی. من پەپولە نیم و ناشمەوێت پەپولە بم ئەوە لە ۱٤ ساڵیەوە ڕوونە لەلام.

٤. هەر دەربارەی ئەلیف: مرۆڤ توانای خۆی ئەبێ بۆ کەسانێک بەکاربهێنیت کە شایانی ئەوە بن، دڵنیات ئەکەم نوسین و بۆچونەکانی خواجە هیچ کات دانانیشم لەسەریان بنوسم و شیکاریان بکەم چونکە یەک ئەلفی نەخستۆتە سەر ڕیسالەکانی نور ئەوەیان ساغ بێت لات. خواجە لای من مەلایەکی سادەیە وەک مەلا فڵانکەس لە ڕوی عیلمەکەیەوە. بۆیە دوژمنایەتی من بەرامبەر تەواوی جوڵەکەیەتی و هیچ پەیوەندی بە زانستی نەبوی جەنابیانەوە نیە.

۵. هەر دەربارەی ئەلیف: لە ڕاستیدا دوژمنایەتی نیە. با خۆم پێت بڵێم چیە: مەسەلەکە دڵسۆزیە. ئەگەر جەنابت وا ئەزانی خواجە لە من زیاتر خەمخۆری هەڵەبجەیە، وە لەبەر ئەوەی ئەو مەکتەبی هەیە و من جارێ نیمە وا ئەکات ئەو دڵسۆزتر بێت ئەوەیان بۆ خۆت پێکاوتە و کێی تریش وەک جەنابت بیر ئەکاتەوە پیرۆزی بێت. بەڵام خواجە پەپولە نیە ئەویش وەک من دوژمنی هەیە و پێشی خۆشە کە وایە دەنا نە ئەهاتە نێوان من و جەنابت. بەڵام ئەگەر ساغ لات ڕوونە کە دڵسۆزی خواجە، مەودودی، حەسەنی بەنا و زۆرێکی تریش ناگات بە هەناسەیەکی من بۆ کارەساتی هەڵەبجە ئەوا کۆتایی بابەتەکەیە. بەڵام ئەم دوو دێڕەی جەنابت جارێ دێڕێکی ماوە قسەی لەسەر بکەم بۆیە کۆتایی نایەت ئەگەر لاشت ڕون بێت ئەوان وەک من دڵسۆز نین.

٦. ئەنجا بە کورتی دێینە سەر بێ: “دوژمنایەتی کەسێک کە شتی لێوە فێر بووبیت”. بە داخەوە فەیسبووک چونکە جولەکەیەکی زۆر ژیر دروستی کردوە جێگای ئەم جۆرە ئاخاوتنانە نیە، هەوڵ ئەدەم ئەم نوسینەی خۆشم لە جێگایەک هەڵگرم پێشتر لە تایم لاینەکەم نوسیومە کە “من علمنی حرفا ملکنی عبدا” لنگاو قوچ باس ئەکرێ لە لایەن مامۆستا نەزانەکانی ئێمەوە. تەرکیز لەسەر بەشی یەکەمە، نەک دوەم کە بە تەئکید مەجازیە. دەنا ئەبێ دژی دەقی قورئان و هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی بێت.

۷. هەر دەرباری بێ: ئەگەر قەراربێت من دوژمنایەتی کەسێک نەکەم شتی فێکردووم ئەوا جەنابت پێم ئەڵێی ڕۆژی سێ جار سوپاسی شاژنی بەریتانیا بکەم کە نان و ئاویشیان داومەتێ بێ بەرامبەر لە کاتێکدا خواجە تەنها بەبەرامبەر ئامادەبوون لە ئەستەنبوڵ بمبینن وە من ساڵی پار نامەم نوسیوە بۆ ***** تا بتوانم هەندێ چاکەیان کردوە لەگەڵم بە سو+نرخی دۆلاری ئەوکاتە بۆیان قەرەبوو بکەمەوە چۆن شاژنی ئینگلیزش خوێندنەکەی بەلاش نەداومێ.

۸. هەردەربارەی بێ: ئەگەر قسەکەی جەنابت لۆجیکی تیابێت ئەوا ئەبوایە لە مەولەوی نەچومایە بۆ ئیشق بەڵام دیارە ئەم لۆجیکە لێرەدا بە دڵی زۆرکەس نیە. کە ئیتر هیوادارم خۆت ئەمە درێژتر بکەیتەوە بۆ هەموو ورد و درشتێک کە کەسێک فێرت ئەکات یان فێری ئەکەیت. چونکە فێرکردن جیایە، ڕێزگرتن جیایە وە گەورەبوون و ۱۸٠ دەرەجەش ڕاگۆڕین جیایە یان ئەبوایە نە ٤ مەزهەب هەبوایە و نە فڵانکەسیش دارکاری بکرایە.

۹. ئیتر ئا بەم پەلە پەلە دێینە سەر ئەوەی کە ئایا جەنابت بەڕاستی باوەڕت بە دێڕی دوەم “بێ” هەیە یاخود وەک قوتابیەکی نورسی پێت ناخۆشە خواجە کە خۆی شاردۆتەوە لە بەرگی قوتابی نورسیدا بکەوێتە ژێر وێزەی کەسێک کە پێت وایە توانای هەیە؟ ئیتر ئا لێرەوە دیسان فەیسبوک جێگای ئەمە نیە و پیاو ئەبێ بێ عەینەک، بێ گوێدانە خزمایەتی و نزیکی “گوگڵ” بگرێت و بەری نەدات. بزانین ئایا خواجە شوێنکەوتوی نورسیە؟ ئایا من بێ ئەدەبی ئەکەم ئەڵێم ئەگەر ئەو شوێنکەوتوی نورسی بێت منیش هی مارکس؟

۱٠. پرسیارەکان زۆرن. بەڵام کورتەیەکم نوسی دوێنێ (دوایی لینکەکە دا ئەنێم با پاکنوسی بکەم وەک وتم فەیسبوک جێگای ئەم شتانە نیە بەڵام تۆش لای من بەڕێزیت بۆیە خۆم لەگەڵ قسەکەت ماندو ئەکەم) پێش ئەوەی ئەو دێڕە بنوسم. من قەناعەتی تەواوم بە دوو قسە هەیە: یەک دیکارت ک ئەڵێ “حەقیقەت لە هەرکوێ هەبوو سەدان دەمڕاستی بۆ دروست ئەبێ شەرحی بکەن بۆ خەڵک”، نەک وەک مامۆستا نەزانەکەی مێژوی ئەوان لە پۆلدا بە ئێمە بڵێ “سەلاحەدین چونکە سەرکەوتوو بوو خەڵک هەموی خۆی بە خاوەنی ئەزانێت” ئەمە شەکر شکاندنە. نورسی مەسەلە سەرکەوتن نیە خواجە شوێنی کەوتوە، مەسەلە ئەوەیە هەندێ حەقیقەتی لایە کە ئەو بە باشترین شێوە کردویەتی بە تیجارەت بۆ شتی تر. دوەمیش بێشکچی کە ئەڵێ بناغەی هەموو بۆچوونێکی دینی ئەبێ بە پێوەری موڵکایەتی و پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان بپێورێن، کە بابەتەکەی ترم زیاتر لەسەری ئەڕوات بەڵام بە کورتی بۆ زانیاری جەنابت مەزهەبی شافیعی هی کابرایەکی تەبەقەی خوارەوەیە بۆیە لە ئێراق زۆرە هەرچەن خۆی وامزانی میسریە بەڵام لە غەزە لە دایک بوە و لە مەککە گەورە بوە، بەڵام حەنەفی لە کاتێکدا خۆی لە کوفە لە دایک بوە شوێنکەوتوانی لە ئێراق نین!
کە زۆر زۆرم پێ ئەخۆش ئەبیت لەسەر ئەو دوو بۆچونە هەم لەگەڵ جەنابت، هەم لەگەڵ خواجە ئەگەر کاتی هەبێت لە تاو دۆلار کۆکردنەوە باسی بکەین و نوسین بڵاو بکەینەوە لەسەری.

۱۱. دێمە سەر قسەکەی کاکم: ئەگەر قەرار بێت بخورێت، ئەوا منیش ڕام وایە دز هەر دزە بەڵام کفن دزەکەی پێشتر لەوەیە باشتر بێت لە کفن دزەکەی ئێستا، زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە باشترە. بەڵام حەقیقەتەکە ئەوەیە خواجە لەگەڵ بەرزانی ئەیخوات نەک خواجە بە جیا و ئەوان بە جیا. بۆیە حاڵی حازر، وە لەو ڕۆژەوەی مامۆستا موعەمەر تورک هەموومانی ڕیزکرد لە ئیشق و جەریدەیەکی هێنا و تی تاڵەبانی لە LBC وتویەتی من پێم خۆشە لە هەموو لادێیەک مەکتەب بکەنەوە لەو ساتەوە تا ئێستا فەزڵی خواجە سەدان جار هەیە بەسەر جاهیلێکی تەبەقەی خوارەوەی وەک من.

هیوادارم جارێکی تر کە قسە ئەنوسن لەسەر دیواری من یان هەرکەسێکی تر، بە میلی مەتر یان هیچ نەبێ سەنتیمەتر بیپێون کە چەندە قسەکانتان لەژێر لۆجیکی بیرکاری دەر ئەچێت. من دیواری خۆمە چیم بوێت ئەنوسم، تەنانەت یەک پۆستیشم نیە لە لیستی هاوڕێکانم زیاتر کەس بیبینێت، کەی پێم خۆش بێت دای ئەخەم. ئێوەش ئەوەی لەسەرتانە ئەتوانن بلۆکی بکەن 🙂 کە ئەم دێڕەی کۆتایی ئەنوسم دەموچاوم پێکەنیناویە جا ئەگەر بە جدی وەری بگرن ئەوا هەڵەن