سەرکەوتنی گەمژەیی – وەرگێڕان بە مەکینە

نوسینی بێرتراند ڕەسڵ

وەرگێڕانی مەکینەی گوگڵ

دەقی سەرچاوە: https://russell-j.com/0583TS.HTM

ئەوەی لە ئەڵمانیا ڕوودەدات، بابەتی گەورەترین نیشانەیە بۆ هەموو جیهانی شارستانی. بە درێژایی سەد و پەنجا ساڵی ڕابردوو، تاکە ئەڵمانییەکان زیاتر لە تاکەکانی هەر وڵاتێکی دیکە کاریان بۆ زیاترکردنی شارستانیەت کردووە؛ لە نیوەی کۆتایی ئەم قۆناغەدا، ئەڵمانییەکان، بەکۆمەڵ، بە هەمان شێوە کاریگەر بوون لە دابەزینی شارستانیەتدا. لە ئێستادا دیارترین ناوەکانی جیهانی فێربوون هێشتا ئەڵمانین؛ خراپترین و دڕندەترین حکومەت ئەڵمانیشە. لە تاکە ئەڵمانییەکان کە کارەکانیان بووەتە هۆی ئەوەی ڕێز لە ئەڵمانیا بگیرێت، هەندێکیان لە دەربەدەریدان، هەندێکیان لە خۆیان حەشاردان و هەندێکیشیان ون بوون، چارەنووسیان نادیارە. بە لەبەرچاوگرتنی چەند ساڵێک لە دەسەڵاتی نازییەکان، ئەڵمانیا تا ئاستی کۆمەڵێک گۆت نوقم دەبێت.

چی ڕوویداوە؟ ئەوەی ڕوویداوە تەواو سادەیە. ئەو توخمانەی دانیشتووان کە هەم دڕندەن و هەم گەمژەن (و ئەم دوو سیفەتە بەزۆری پێکەوە دەڕۆن) لە بەرامبەر ئەوانی تردا کۆبوونەتەوە. بە کوشتن، بە ئەشکەنجەدان، بە زیندانیکردن، بە تیرۆری هێزە چەکدارەکان، بەشە زیرەک و مرۆڤدۆستەکانی میللەتیان خستۆتە ژێردەستە و دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە بە ئامانجی پێشخستنی شکۆمەندی نیشتمان.


ئەوەی لە ئەڵمانیا ڕوویداوە ڕەنگە لە شوێنێکی دیکەدا ڕووبدات. فاشیستەکانی بەریتانیا هێشتا حزبێکی گەورە نین، بەڵام بە خێرایی گەشە دەکەن و ئەگەر لە هەر کاتێکی داهاتوودا مەترسی حکومەتێکی کرێکاران هەبێت کە بە مانای بازرگانی بێت، ئەوا پشتگیری زۆربەی چینە حوکمڕانەکان بەدەست دەهێنن. لەم نێوەندەدا حکومەتی بەریتانیای هیندستان جۆرێکە لە فاشیزم، لەوەش خراپتر بەهۆی نامۆ بوون. ئینگلیزەکان لە هیندستان وەک هیتلەریەکان لە ئەڵمانیا تەنها بە دانانی باشترین کەسەکان لە زینداندا دەتوانن حوکمڕانی بکەن.
هێزی دڕندانە بەشێکی زۆر گەورەتری لە حکومەتی جیهاندا هەیە وەک لە پێش ساڵی ١٩١٤ و ئەوەی بە تایبەتی جێگەی نیگەرانییە، هێز زیاتر مەیلی ئەوەی هەیە بکەوێتە دەستی ئەو کەسانەی کە دوژمنی شارستانیەتن. مەترسییەکە قووڵ و ترسناکە؛ ناتوانرێت بە گەشبینییەکی ئاسانەوە شەپۆلی لابدرێت.
هۆکاری بنەڕەتی کێشەکە ئەوەیە کە لە جیهانی مۆدێرن دا گەمژەکان کۆکن لە کاتێکدا زیرەکەکان پڕن لە گومان. تەنانەت ئەوانەی زیرەک کە پێیان وایە لووتیان هەیە، زۆر تاکگەرایین بۆ ئەوەی لەگەڵ پیاوە زیرەکەکانی تردا تێکەڵ ببن کە لە خاڵە بچووکەکاندا جیاوازن لێیان. ئەمە هەمیشە وا نەبووە. سەد ساڵ لەمەوبەر ڕادیکاڵە فەلسەفییەکان قوتابخانەیەکیان لە پیاوە زیرەکەکان پێکهێنا کە بە هەمان شێوەی هیتلەرییەکان لە خۆیان دڵنیا بوون؛ ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە ئەوان زاڵ بوون بەسەر سیاسەتدا و جیهان هەم لە ڕووی زیرەکی و هەم لە ڕووی خۆشگوزەرانی ماددیدا بە خێرایی پێشکەوت.
تەواو ڕاستە کە زیرەکی ڕادیکاڵەکان زۆر سنووردار بوو. پێم وایە حاشا هەڵنەگرە کە باشترین پیاوەکانی سەردەمی ئێستا تێڕوانینێکی فراوانتر و ڕاستتریان هەیە، بەڵام باشترین پیاوەکانی ئەو ڕۆژگارە کاریگەرییان هەبووە، لە کاتێکدا باشترین پیاوەکانی ئەمە بینەری بێ توانان. ڕەنگە ناچار بین بزانین گومان و تاکگەرایی فیکری شتگەلێکی لوکسن کە لە سەردەمی تراژیدی ئێمەدا دەبێت دەستبەردار بن و ئەگەر زیرەکیش کاریگەر بێت، دەبێت لەگەڵ گەرمییەکی ئەخلاقیدا تێکەڵ بکرێت کە بەزۆری لە ڕابردوودا خاوەنی بووە بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی گشتی کەمی هەیە.
لەم دۆخە تاریکەدا، گەشاوەترین خاڵ ئەمریکایە. لە ئەمریکادا دیموکراسی هێشتا بە باشی دامەزراوە و پیاوانی دەسەڵاتدار بە ڕێوشوێنی بنیاتنەر مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەکەن کە خراپە نەک بە پۆگرۆم و زیندانیکردنی جوملە. دوای شکستی شۆڕشی فەرەنسا، دیموکراسی؛ بەهۆی سەردەمی تیرۆرەوە بێناوبانگ کرا، جیهانی لە ئەمریکا داگیرکردەوە. ڕەنگە ئەمریکا جارێکی دیکە قەدەر بێت ئەوروپا لە دەرئەنجامەکانی زیادەڕەوییەکانی ڕزگار بکات. (١٠ی ئایاری ١٩٣٣)

مرۆڤ = غەریزە + ئەقڵ + ڕۆح

لە کتێبی “پیاوان بۆچی شەڕ ئەکەن: ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێونەتەوەیی”دا ڕەسڵ کە خۆی هەردوو جەنگە جیهانیەکەی بینیوە و سەرسەختانە ئاشتیخواز و دژی چەکی ئەتۆمی بوو لەگەڵ ئەنیشتاندا، باسی سێ سەرچاوەی کردارەکانی مرۆڤ ئەکات و ئەڵێ کە کەمێ سەختە لەیەکیان جیا بکەینەوە بەڵام سێ ناویان هەیە. ئەوانیش: غەریزە ئاژەڵیەکانمان، ئەقڵ، و سێیەمیش ڕۆح بەمانای هەستکردن بە دەرەوەی خۆمان. لە چەند وەرگێڕانی تردا وشەی “بۆهاتن“م بەکار هێناوە لەبری غەریزە بەڵام لەم نوسینەدا پێم باشە وەک خۆی لێ بکەمەوە کەمێ ڕەقتر دەرکەوێت.

لەم نوسینەدا کورتەی بڕگەی ناساندنی هەریەکەیان کورت ئەکەمەوە و هەروەها یەک دوو پەرەگرافیش دەربارەی گرنگی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەم سێیە ئەنوسم. هەروەها کەسانێک هەن کە وا ئەزانن ڕەسڵ لەبەر ئەوەی بیرکاریزان بوە، بایەخی بە ڕۆح و شتانی ڕۆحی نەداوە. بۆیە بە گرنگم زانی ئەم کورتە بابەتە بنوسم.

غەریزە:

ئەو نوسیویەتی: “ژیانی غەریزە هەموو ئەوانە ئەگرێتەوە کە مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵانی خوارتردا هاوبەش هەیەتی، هەموو ئەوەی پەیوەستە بە مانەوە و وەچەدروستکردن و هەموو حەز و ویستە دەرهاویشتەکانی ئەمە. حەزی خۆپەرستی و خۆشەویستیی خاوەندارێتی، خۆشویستنی خێزان و تەنانەت زۆربەی ئەوەی بە خۆشەویستی وڵات پێک ئەهێنێت هەر غەریزەیە.”

ئەقڵ:

ئەو نوسیویەتی: “ژیانی ئەقڵ (زەین) ئەو ژیانەیە کە وا ئەکات مرۆڤ دوای زانین بکەوێ، لە حەزی کونجکاوی مناڵیەوە تا گەورەترین هەوڵەکانی بیرکردنەوە…زانین ئەوەندە بەسودە چیتر تەنها لەلایەن حەزی کونجکاویەوە دنە نادرێ و زۆر بزوینەری تر ئێستاکە بەشدارن لە دروستکردنی ژیانی ژیریدا…”

ئەنجا ڕۆحانیەتیش ئەهێنێتە ناو سێ بازنەکەوە:

“ژیانی ڕۆحیش ئەسوڕێتەوە بەدەوری هەستە ناکەسێتیەکاندا، بەو شێوەیەی ژیانی ئەقڵ بەدەوری بیرکردنەوەی ناکەسێتیدا ئەسوڕێتەوە…ئەم هەستانەن کە بناغەی دینن و ئەگەر بێتوو بمرن ئەوا ئەوەی کە باشترین بەشی ژیانە لەگەڵیدا ئەمرێت.”

هەروەها نوسیویەتی:

“غەریزە، ئەقڵ و ڕۆح هەموو بنچینەیین بۆ ژیان، هەر کامیان کەماڵی خۆیانیان هەیە و وێرانبوونیش. هەریەکە ئەتوانن بگەنە ئاستێکی باڵا لەسەر حیسابی ئەوانی تریان، هەریەکەش مەیلانێکیان تێدایە کە باڵ بکێشێ بەسەر ئەوانی تردا، بەڵام بۆ ژیانێک کە شایانی ئەوە بێ کە هەوڵی بۆ بدەین ئەبێ هەرسێکیان بە هاوئاهەنگی گەشە بکەن، و بە قوڵی تێکەڵی یەکتر بووبن وەک یەکەیەکی تەواو. لەلای مرۆڤی ناشارستانی غەریزە لە لوتکەیە، چ ئەقڵ و چ ڕۆح بوونیان وەک نەبوە. لای پیاوانی خوێندەوار لەم کاتەدا ئەقڵ گەشەی کردوە، وەک یاسایەک لەسەر حیسابی هەردوو غەریزە و ڕۆح، کە وا ئەکات نامرۆڤایەتیەک و مردووییەکی کونجکاو بهێنێتە بوون، کە ئەبێتە هۆی دەگمەن بوونی هەردوو حەزە کەسی و ناکەسیەکانیش، کە ئەمەش بردوونی بەرە و بێمتمانەیی و داڕمانی ڕۆشنبیریی. لەناو ئەوانەشدا کە ڕۆحانیەتیان بەرزە و بە ‘سەید’ ناو ئەبرێن، ژیانی ڕۆح گەشەی کردوە لەسەر حیسابی غەریزە و ئەقڵیان، کە دیاردەیەکی دروستکردوە کە هەرگیز ناگونجێ لەگەڵ کەسێکدا کە ژیانێکی تەندروستی ئاژەڵانەی هەبێت و ئەوانەش کە خۆشەویستیان هەبێ بۆ بیرکردنەوەی زیندوو. بۆیە لە هیچ یەک لە تاک-لایەنە گەشەکردندا ناتوانین حیکمەت بدۆزینەوە یان فەلسەفەیەک کەوا بتوانێ ژیانێکی نوێ بهێنێتە دنیاوە.

لەناو مرۆڤە شارستانیەکانی ئەمڕۆدا چ ژن و چ پیاو دەگمەن ئەتوانی غەریزە، ئەقڵ و ڕۆح بە هاوئاهەنگی ببینیت. چەن کەسێکی کەم هەن فەلسەفەیەکی عەمەلیان هەبێت کە وا بکات هەر یەکە و شوێنی خۆی هەبێت، بەڵکو وەک یاسایەک هەمیشە ئەبینی غەریزە لە جەنگدایە لەگەڵ یەکێ لە ئەقڵ و ڕۆح، یان ئەقڵ و ڕۆح بەرامبەر یەک لە جەنگدان.”

لە کۆتاییدا ئەتوانی گلەیی ئەوەم لێ بکەی کە زۆر ڕەخنە لە خوێندەواران ئەگرم، هیوادارم وابیت چونکە تۆش هەمان ئەو شتە ئەکەی بەرامبەر من کە من ئەیکەم بەرامبەر ئەوان و بەوەش نازناوی “خوێندەوار”م پێ ئەبەخشیت. بۆیە ناچارام دێڕێکی تری تۆخ بکەمەوە:

“نزیکەی هیچ شتێک نەکراوە بۆ گەشەی ناخ لە ڕووی ئەقڵ و ڕۆح، لەڕاستیدا، ئەوانەی کە زۆرتر خوێندنیان کردوە زۆرجار لە ژیانی ئەقڵی و ڕۆحیدا پوکاونەتەوە و خاڵین لە جوڵە، تەنها شتێک هەیانە هەندێ حەزی میکانیکیە کە جێگای ژیانێکی پڕ بیرکردنەوەی گرتۆتەوە بۆیان”

خۆشەویستی، زانین و بەزەیی

سێ سۆز، سادە و یەکجار بەهێز حوکمی ژیانمی کردوە: حەسرەتی خۆشەویستی، گەڕان بەدوای زانین، و دەردەسەری تەحەمولنەکراوی مرۆڤایەتی. ئەم سۆزانە، وەک ڕەشەبای بەهێز، هەڵیگرتوم و بردومی، بە ئاراستەی نەگۆڕدا، بەسەر دەریایەک لە چەرمەسەری، تا گەشتوم بە کەناری بێهیوایی.

 وێنەیەکی گوگڵ بۆ گەڕانی “موچەی خانەنشینی” ڕۆژی ٩-١٢-٢٠٢٠ گیراوە

بەدوای خۆشەویستیدا گەڕاوم، چونکە، یەکەم شت مەستی ئەهێنێ – مەستیەک ئەوەنە گەورەیە کە زۆر جار ئەکرا تەواوی ژیانم بکەم بە قوربانی چەن سەعاتێک لەم لەزەتە، عەوداڵی بوم، دوەم شت چونکە تەنهایی ئەڕەوێنێتەوە — ئەو هەستە تەنهاییە پیسەی کە تیایدا کەسێک بەدەم لەرزینی هۆشیاریەوە لەسەر لێواری ژیانەوە تەماشای تاریکییەکی بێژیانی بێمەعنا بکات. ئەنجا سێیەم و کۆتا هۆی ئەوەی عەوداڵی بووم، چونکە ئەو یەکگرتنەی بینیومە لە ئەنجام خۆشەویستیدا دروست بوە، بە شێوەیەکی بچوکی ئەفسوناوی، ئەو خەیاڵە پێشوەختەیە کە سەید و شاعیران خەیاڵیان کردوە. بەدوای ئەمەدا گەراوم، هەرچەندە وا دیارە ئەمە ڕاست نەبێ بۆ ژیانی مرۆڤ چونکە ئەوەندە چاکە، ئەمە بوو –ئۆخەی ئەخیرەن–دۆزیمەوە.

بەهەمان سۆزەوە بەدوای زانیندا گەڕاوم. ویستومە لە دڵی مرۆڤ تێ بگەم. ویستومە بزانم کە ئەستێرەکان بۆچی ئەگەشێنەوە. هەروەها هەوڵم داوە هێزە فیساغۆرسیەکان تێ بگەم کە تەنها بەو ژمارانە ئەتوانی نەگۆڕیەکت دەستکەوێ لەم هەموو شەپۆلەی ژیاندا. کەمێک لەمە، بەڵام نەک زۆر، بەدەستم هێناوە.

خۆشەویستی و زانین، ئەوەندەی کە قابیلی بەدەست هێنان بوون، بەرز بەرەو بەهەشت ئاراستەیان کردم. بەڵام هەمیشە بەزەیی هێناومیەتیەوە سەر زەوی. دەنگدانەوەی هاوارکردن لەتاو ئازار لەدڵمدا ئەزرنگایەوە. منداڵانی ناو قاتوقڕی، لێقەوماوانی ئەشکەنجەدراو لەلایەن چەوسێنەرانەوە، خەڵکانێکی پیری بێدەسەڵات کە بونە بە بار بەسەر کوڕەکانیانەوە، هەروەها تەواوی دنیای تەنهایی، فەقیری، و ئازار ئەوەی بەژیان دا ئەنرێ ئەکاتە گاڵتەبازاڕ.

ئەمە ژیانی من بوو. بە شایەنی ژیانم زانیوە، و پڕبەدڵ جارێکی تریش ئامادەم دوبارە هەمان ژیان بژیمەوە ئەگەر ئەو فرسەتە بخرێتە بەردەستم.

نوسینی بێرتراند رەسڵ

پاڵەوانمان ناوێ کاولی مەکەن

یەکەمجار کە بیستم ئینسان بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان پێویستی بەوەیە پێشان کاولکاریەک بکات ئەو کاتە بوو کە بەدوای پەیوەندیە سیخوڕی و سیاسیەکانی خواجە فەتحوڵادا ئەگەڕام. ئەڵبەت لە دوای سەرکوتکردنیان لەلایەن ئەردۆغانی تاغوتەوە هیچ مەبەستێکم نیە چیتر لەسەر ئەو پیاوە بخوێنمەوە. بەڵام وەک وتم لەوێوە لە نوسینی کەسێکی شارەزادا بینیم.

دواتریش کە لەگەڵ زینێ”ی کچم زۆر جار سەری کارتۆنی ئەکرد دیقەتم دا، وابزانم لە جێگایەکی تریشدا نوسیومە، لە کارتۆنی “تری فو تۆم “دا تۆم دایم خۆی شتێکی خراپی ئەکرد و دوایی چاکی ئەکردەوە. ئیتر مەپرسە ئەبوە چ هەرایەک تا ئەمە بکرایە و دنیای تێ ئەگەیاند چیە وەڵا ئەوەی تێکی داوە چاکی ئەکاتەوە.

ئەم ڕۆژانەش چیرۆکی پەیوەست بە ژینگە و ڕاگرتنی هەوای پاکدا ئەنیمەیشن/جوڵاوی “ذە لۆراکس“مان سەیرکرد. لەویشدا کاکم کە خۆی لە خێزانێکی وێراندا گەورە بوو بوو تەنها خەمی دەوڵەمەند بوونە و بۆیە کە بە سوتفە بۆی ڕێ ئەکەوێ لە گەڵای دار جلوبەرگ دروست بکا، دنیا ئەکات بە وێرانە. لەوناوەشدا کرێکارێکی کارگەکەی خۆی کە ئەزانێ هەوای پاک نەماوە دەست ئەکا بە فرۆشتنی هەوای پاک و ئیتر چیرۆکەکە دەست پێ ئەکات. دەی با پاڵەوانێک بێت ئەو دارانەی کاکم بڕینی و خۆشی یەک تۆوی هەڵگرتوە کە “باشترین” کەس بێت بیچێنێت تا دڵنیابێ لە سەرگرتنی، تەواوی چیرۆکەکەیە. کچە هەشت ساڵانەکەم وتی، “تێد” کوڕەکە نا بەڵکو کچە قژ پرتەقاڵیەکە (لە ڕۆژاوا لە کۆندا و ئێستاش گاڵتە بە قژی سور و پرتەقاڵی ئەکرێ) کە ناوی ئۆدریە پاڵەوانە ڕاستەقینەکەیە، کە بەڕاستی خەمی خەڵک ئەخوات و خەو و خەیاڵەکانی خۆی لە دیواری ماڵەکەی ئەکێشێت کە دیسان پێویستی نەئەکرد ببێتە پاڵەوان ئەگەر یەکەمجار دارەکان نەبڕانایەتەوە بۆ پارە.

ئەمە دنیای ئێمەیە لە دو وێنەی جیاوازدا. عەدنان و لیناش هەمان شتن، نەبا وابزانی شتی عەنتیکەم هێناوەتە ناو کوردی و کەلتوری ئێمە. دەی کەمێ زیاتریش بڕۆم ئەڵێم دنیای ئێمە خۆی هیچ نیە ئاوێنەیەکی ئەو چیرۆکانە نەبێ کە یۆنانیەکان و ئێستاش “هۆڵیود” بۆمانی ئەکێشن. بەڵام هەر لە عەدنان و لیناشدا، کە یابانیە چیرۆکەکە، کەسێک پێشتر “جەنگی جیهانی سێیەم”ی دەستپێکردوە بۆیە عەدنانە فەنی ئەبێتە پاڵەوانی ڕزگارکردنی فیلان و فیسار.

بۆیەش ئەتوانین بە خۆمان و ئەوانەی دوای خۆمان بڵێین: تکایە کاولی مەکەن با پێویست نەکا کەس ببێتە پاڵەوان لێمان.

تێبینی: وشەی “هیرۆ”ی ئینگلیزی لە یۆنانیەوە هاتوە و مانای “پارێزەر” یان پشتیوان و لەوبابەتەی هەبوە. ئێ خۆی لە کوردیشدا کەسێک پاڵەوانە چونکە شتێکی کردوە کەسانی تر پێیان ناکرێت.

داهێنان بکە با دڵت خۆش بێ

“ئەکرێ دوو جۆر شتی چاک جیا کەینەوە، لەگەڵ دوو بۆهاتن (غەریزە). شتی چاک هەن کە ئەکرێ کەسانێک ببنە خاوەنیان و بیبەن بۆ خۆیان، شتانی چاکی تریش هەن کە ئەکرێ هەموان وەک یەک خاوەنیان بین. خواردن و جلوبەرگی پیاوێک هی کەسێکی تر نیە، ئەگەر هاتو دابینکردنیان کەموکوڕی تیابوو، ئەوا ئەوەی کەسێک هەیەتی لەسەر حیسابی کەسێکی تر پەیدای کردوە. ئەم یاسایە بەسەر شتە مادیەکاندا ئەچەسپێ بەگشتی، و بەشی هەرە گەورەی ئابووری ئێستای جیهانیشە. بەڵام لەولاوە، شتی چاکی ئەقڵی و ڕۆحی هی یەک کەس نین بێ ئەوەی هی کەسێکی تر بن. ئەگەر کەسێک خاوەن زانستێک بێت، ئەوە ڕێگر نیە لەوەی کەسانی تریش بیزانن، بە پێچەوانەوە، یارمەتیشیان ئەدات ئەوانیش فێری ببن. ئەگەر کەسێک هونەرمەند یان شاعیر بێت، ئەوە ڕێگر نیە لەوەی کەسانی تریش وێنە بکێشن یان شیعر بنوسن، بەڵکو هاوکاری ئەوە ئەکات کە کەشوهەوایەک دروست ببێ کە شتی وا تێدا بکرێت. ئەگەر کەسێک پڕ بێ لە نیەتی-باش بەرامبەر کەسانی تر، ئەوە مانای ئەوە نیە کە ئیتر نیەتی باش کەمبۆتەوە تا بەشی هەموان بکات، تا کەسێک نیەتی-باشەی زۆرتر بێ، ئەگەری بەخشینەوەی بە خەڵکانی تر زیاتر ئەبێت. لەو بابەتانەدا شتێک نیە بەناوی ‘خاوەندارێتی’، لەبەر ئەوەی بڕێکی دیاری کراو نیە کە بەش بکرێت، هەر زیادبوونێک لە هەر جێگایەک ئەبێتە هۆی زیادبونی لە جێگاکانی تر.

دوو بۆهاتنیش هەن لە مرۆڤدا، کە بەرامبەرن بەو دوو جۆرە لە شتی چاک. هەستی ‘بۆهاتنی خاوەندارێتی’ کە ئامانجی ئەوەیە شتی چاک پەیدا بکات یان بهێڵێتەوە لای کەسەکە کە ناکرێ بەش بکرێن، ئەمە بریتیە لە چەقی هەستی ‘خاوەندارێتی’. هەروەها هەستی ‘داهێنان’ یان دروستکردن هەیە کە ئامانجی ئەوەیە جۆرێکی تر لە شتی چاک بهێنێتە دنیاوە یان بەردەستی بکات بۆ بەکارهێنان کە تیایدا نە خاوەندارێتی لەگەڵە نە شاردنەوە.

باشترین ژیان ئەو ژیانەیە کە هەستی داهێنان زۆرترین ڕۆڵی هەبێت و هەستی خاوەندارێتیش کەمترین. ئەمە داهێنانێکی تازە نیە، ئینجیل ئەڵێ “بیر لەوە مەکەرەوە کە چی بخۆین؟ چی بخۆینەوە؟ یان چی لەبەر بکەین؟” ئەو بیرکردنەوەیەش کە ئەیدەین بەم شتانە لابراون لەسەر شتانێک کە بایەخیان زیاترە. لەوەش خراپتر، ئەو خوەی وات لێ بکات بیر لەم شتانە بکەیتەوە خویەکی خراپە، چونکە ئەتبا بەرەوە کێبڕکێ، حەسودی، زاڵبوون، دڕندایەتی و نزیک هەموو ڕەوشتێکی خراپ کە دنیای پیس کردوە. بە تایبەتیش، ئەڕوات بەرەو بەکار هێنانی هێز بۆ ڕاوکردن. شتانی ماددی ئەکرێ ببرێن بەهێز و دزێک لەزەتیان لێ ببینێت. شتانی ڕۆحی بەم شێوەیە نادزرێن. ئەکرێ هونەرمەندێک یان بیرمەندێک بکوژی، بەڵام ناتوانی هونەرەکەی یان بیرکردنەوەکەی ببەی بۆخۆت. ….”

بێرتراند ڕەسڵ، کتێبی ‘ئایدیالە سیاسیەکان’. ١٩١٧

ئەوی خەمی نەبێ بەشەر نیە؟

maxresdefault
کاتێ بە تەلەبەکانی ئەڵێ: بیست و ئەوەنە ساڵ بخوێنی بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن کەسێکی “ئاسایی” بیت؟

من بە فارسی بیستومە گوایە ئەوی خەمی نەبێ “ادمیزاد نباشد” جا نوسینی فارسیەکەم تۆز ئەکات. بەڵام بە زۆر زمانی تریش هەمان قسە هەیە.

لای بێرتراند ڕەسڵ هەڵە تێ نەگەشتبم ناڵێ “خەم” بەڵام “هیلاکی” جەستەیی و مێشکی بە ڕەگی خۆشبەختی دا ئەنێت. بە تایبەتی لە کتێبی گەڕان بە دوای شادیدا کە پێشتر هەر لێرە لەسەری نوسویمە.

بۆ ئەم پرسیارە: ئایا بەڕاست ئەوی خەم نەخوا بەشەر نیە؟

بەس وانیە. واش بێ لانی کەم کەسێکی خەمخۆری وەک من هەقیەتی بڵێ ئەکرێ ڕێگایەکی تر هەبێت. چونکە زۆر گرنگە، ڕەسڵ وتەنی، “خۆشحاڵ نەبی بە ناخۆشحاڵی خۆت” چونکە گەشتیتە ئەوە ئیتر گەڕانەوەت زەحمەتە.

تاکی ئێمە هەموو لە ٣٠ سەر و ڕیشی سپی بوە، ڕۆژاوایەکان بۆ وانین؟ خەم ئەخۆن و زۆر ناسکیشن بەڵام وەک ئێمە نا. ئەیبەستمەوە بەوەی بەڕاستی بەشەر نازانێ چی ئەوێت و حەزی لە چیە بۆیە توشی دەردی سەری زۆر ئەبێت. یان لانی کەم نەوە لە دوای نەوە تەبیعی هاوڕا نین و شتەکانی پێشتری خۆمان بەدڵ نیە، کە ئەمەیان سوکە بەدیهی (بەڵگەنەویست)ێکە.

ڕەسمێکی ڕووخاندنی دیوارەکەی بەرلینم بینی. دوێنێ شەویش سەیری فلیمی “قومارچیەکە”م کرد مارک وێلبێرگ فشەی تیا ئەکات (دەور ئەبینێ) پرۆفیسۆری ئینگلیزیە و قومار بە ملیۆنە دۆلارەوە ئەکات چونکە کوڕە دەوڵەمەنە.
کچە تەلەبە جوانە زیرەکەکەی کە حەزی لە مارکە، باوکی کرێکاری مەعمەل و دایکی موعتاد بوە پێی ئەڵێ: “تۆ باشترین نمونەی بەشەرێکی کە هیچ موشکیلەیەکی نیە و هەموو موشکیلەیەک بۆ خۆی دروست ئەکات”
جا ئەم ئیفلام کارتۆنە، حەزتان کرد مناڵەکانتانی پێ گۆش بکەن، هەموو جارێ چ تۆم، چ یەکێ لە هاورێکانی پەنێک ئەدات، دوایی دنیا تێک ئەدەن چیە وەڵا وەک خۆی لێ ئەکەینەوە.
بە کورتی، هەر قارەمانێکت بینی، بزانە ئەگەر خۆی بەزمەکەی دروستنەکردبێ بسکەی سمێڵی یەت بۆی. بۆ من/تۆی تاکیش، تکام وایە کە دەستت بە تاڵ بوو “پەن” نەدەی بە تایبەتی کە کوڕە دەوڵەمەند و پرۆفیسۆر بیت.

فریشتە باشەکانی ناخمان – کتێب

519b0tluful-_sx332_bo1204203200_بیڵ گەیتس ئەڵێ ئەگەر پێی بڵێ لە ژیانما یەک کتێب ئەخوێنمەوە پێت ئەڵێ کتێبێکی کابرایەکی خەبیر لە ‘دەروونناسیی دەرکی’ بخوێنەرەوە بەناوی ستیڤن پینکەر. هەڵبەت پێشتر کتێبێکی تری نوسیوە هەمان نوسەر هەر بیڵ گەیتس خۆی ئەڵێ ساڵانێکی زۆر بوو لەجیاتی ئەم تازەیە ئەموت ئەوی تر بخوێنەرەوە.

ئەمە کتێبی یەکەمە و تازەکەش بەردەوامی ئەوە، ئەکرێ بیخەیتە بەرنامەی موستەقبەلەوە. دۆستێکی بەڕێز ڤیدیۆیەکی ناردبوو لە بەحرەکەی فەیسبوکەوە، کە باسی هەمان بابەت ئەکا (دەستی خۆش).

بە دوو کەلیمە هەردوو کتێبەکە هەوڵێکن بۆ سەلماندنی ئەمە: شەڕ کەمبۆتەوە.

پێنج شتی خراپ دەستنیشان ئەکات

  1. توندوتیژی کرداری بۆ دەستخستنی ئامانجێک
  2. کۆنترۆڵکردن: دەسەڵات گرتنە دەست.
  3. تۆڵەکردنەوە: چ وەک یاسای سزادان یان جۆرە تەقلیدیەکەی
  4. سادیزم: ئەوەی کە ئازاری خەڵک بدەیت و لەزەتی لێ ببینیت
  5. ئایدۆلۆجیا: ئەوەی کە توندوتیژی پێویستە بۆ ئەوەی بیروبۆچونێک “ئاشتی” بەرقەرار کات.

چوار شتی چاکی بەشەریش ئەخاتە ڕوو کە بە کورتی سۆز، خۆکۆنترۆڵکردن، ڕەوشت و ژیریە. لای بێتراند ڕەسڵ لە کتێب/نامیلکەی کۆتایی هێنان بەشەڕدا ئەو وابزانم تەنها سۆز/ڕۆح بەکار ئەهێنێت، لەگەڵ ئەقڵەکە/ژیریەکە بە بزوێنەری نەهێشتنی شەڕ دا ئەنێت.

جا قورسە باوەڕ بکەی، بەڵام زەوقت زۆر زۆر چوە سەر خوێندنەوە ئیتر بەڵگە ئەخرێتە بەردەستت کە شوکور دڵنیابە مناڵەکەت کەمتر ئەگەری ئەوەی هەیە لە شەڕدا تیاچێت لە خۆت. ئیتر سەرباری چەکی ناوکی و هایدرۆجینی و شتی تریش. هەر لێرە لەسەر زمانی کۆمەڵێ مورتاحی تر (ئۆروێڵ، کاک مەکیاڤێلی و تا ڕادەیەکیش جەنابی ڕەسڵ) وام ئەزانی تەواو پێچەوانەی ئەمە بێت وەزعەکە و بۆیە بابەتەکەم لێرە نوسیوە و باسی بابەتێکم کردوە پێشتر کە نزیکە لەم بابەتەوە.

هەر لەو کورتە نوسینە نوسیبوم کە ناکرێ ئەگەر بەڕاستی ژیان بەرەو خراپتر بچێ، مرۆڤ وا بیری لێ بکاتەوە. چونکە ناکرێ ژیانت بخەیتە ناخۆشیەکەوە لەسەر شتێک کە نە ستیڤن پینکەر نە نوسەر و فەلاسیفە و پیاوانی دینی تر کەسیان ناتوانن 100% دڵنیابن. هەرچەن کتێبەکەم تەواو نەکردوە بەڵام وابزانم پێشبینی داهاتوو ناکات، بۆیە لەگەڵ نوسینەکەی من کەمێک جیاوازن بابەتەکە. ئەوەی من باسی داهاتوو ئەکات و ئەمیش بەڵگەکانی ڕابردوو ئەخاتە ڕوو بە بەراوردکردنیان بە ئێستا یان سەدەی بیست و بیستویەک.

لەوەتەی من خۆم بە وشەی ‘هیوا’ هەڵواسیوە، بیردۆزێک یان کتێبێکم نەخوێندۆتەوە ئەوەندە هیوا بەخش بێت. نازانم بۆ تۆ.

تەواوی فیکری بەشەر ئەفسانەیە

پێش هەموو شتێ:

١. ئەوە بزانە کە خوێنەری بەڕێز تۆ جۆرێکی لە مرۆڤ بەناوی “هۆمۆ ساپیەن“، جۆرەکانی تری مرۆڤ وەک “نیاندەرتاڵ” کە ئێمە هەموو لە مەکتەبەکانمان خوێندومانە، وابزانم بە هەڵە، لەناوچوون. تەنها ساپیەن ماون چونکە “هۆمۆ” واتە مرۆڤ و ساپیەن واتە “ژیر“/ئاقڵ لەبەر ئەوەی ژیرتر بوون لە جۆرەکانی تری مرۆڤ. مەڕۆ بۆ بەزمی مەیمون و شت، با نەکەوینە چەلەحانێوە. بەڵام گرنگە بزانی کە زۆربەی زانایانی زیندەوەرزانی کۆکن لەسەر ئەوەی هۆش/دەرکی بەشەر تازەیە و هەمیشە وا نەبوە. بۆ کەسێکی باوەڕدار، ئەمە قسەی پوچە. ئەوە بابەتێکی ترە کە دیسان با نەچینە ناوی.

٢. پێشتر نوسیومە کە لانی کەم لای جۆن لۆک سەرچاوەکانی فیکر لە کوێوە دێن.

پێشتر وشەی خورافەم بەکارهێنابوو بەڵام پڕ بە پێستێتی نەبوو نا، وشەی ئەفسانە بەرامبەر بە عەرەبی و فارسی وشەی اسطورە بەرامبەر mythی ئینگلیزیەکەیەتی. نوسەر حەراری لە کتێبەکەی کە پێشتر باسم کرد، تەواوی فیکری بەشەر بە خورافیات، بە داستان ناو ئەبات. لە ئاینە ئاسمانیەکانەوە بۆ مرۆڤدۆستی/مرۆڤایەتی، نەتەوایەتی، سەرمایەداری و هتد.

چۆن؟

ئەو کە مێژوونوسە لە ١٠٠هەزار ساڵ پێش ئێستاوە دەست پێ ئەکات، کە وەک کەسێک بە باوەڕی بە بیردۆزی گەشەسەندنی داروین هەیە، ئەڵێ لە نێوان ٧٠ هەزار ساڵ تا ٣٠ هەزار ساڵ پێش ئێستادا گۆڕانکاریەکی نەزانراو لە مێشکی ئەم جۆرەی ئێمە لە مرۆڤ (هۆمۆ ساپیەن)ەکاندا ڕوویدا کە بوە هۆی ئەوەی ئەو ناوی ئەنێ “شۆڕشی دەرککردن”. لە بەشی “درەختی زانیاریدا” بە درێژی باسی ئەوە ئەکات کە چۆن تەواوی ئاین، فەلسەفە و ئایدۆلۆجیاکانی بەشەر بەرهەمی فیکری بەشەرن و گەورەترین کاریشیان “پێکەوە کارکردنە”. واتە، بۆ نمونە نەتەوایەتی، ئیشی ئەوەیە نەتەوەیەک، بۆ نمونە ئەڵمان، بتوانن هەموویان بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر بناسن، ڕێکەوتبن لەسەر ئەوەی چۆن هەڵس و کەوت لەگەڵ یەکتر بکەن، کە بەڕای من، کە ئەو ناوی ناهێنێ سیستمی پەرلەمانی و کتبێەکەی (بەستەری عەرەبی) جان جاک ڕۆسۆش هەمان کار ئەکات.

کەواتە تەواوی فیکری بەشەر لە خزمەت ئەوەدایە کە کۆمەڵگایەک ڕێک بخەن پێکەوە هەڵس و کەوت بکەن. کە دیسان ئەمەش لەگەڵ قسەیەکی ئاینیشتاین یەک ئەگرێتەوە کە مرۆڤ بە جینات پێشنەکەوتوە، بەڵام لە ڕێکخستنی ژیاندا یەکجار پێشکەوتوە. ئەو لەمە زیاتریش ئەچێتە پێشەوە و ئەڵێ تەواوی پێشکەوتنی بەشەر مرۆڤایەتی لە یەکتر نزیکتر کردۆتەوە و کارێکی کردوە کە چیتر کەس ناتوانێ دەوڵەتێ، ئاینێ، سیستمێکی بۆ خۆی هەبێ و دابڕێ لە خەڵکی تر، کە باشترین نمونەش کۆریای باکورە کە حاڵیان چۆنە. کەوابێ دیسان مەنتیقیە قسەکەی چونکە ئەبێ گەر بۆ کۆمەڵێ “هۆمۆ ساپیەن” ڕاستبێ ئەبێ بۆ هەموومان ڕاست بێت.

بەو شێوەیەش ئەڵێ کە بۆ نمونە سەرمایەداری، وا لە مرۆڤەکان ئەکات دوای ئەوەی چەن قسەیەک کرا و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی مرۆڤی یەک کار بۆ مرۆڤی دوو بکات، ئیتر بەیانیان کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە مرۆڤی یەک ئەزانێ چی ئەکات و چی ناکات. بەرامبەر ئەوەش چاوەڕوانە مرۆڤی دوو سەری هەفتە/مانگ مەعاشەکەی بۆ بنێرێت. هەروا سیستمێکی فەرمانڕەوایی بۆ نمونە پاشایەتی، هەموو زانیویانە تا ڕادەیەکی باش کە کێ ئیشی چیە و چۆن چۆنی هەڵس و کەوت بکات لەگەڵ کەسێکی تر. لە ئاینی ئیسلامیشدا ئاشکرایە کە پێویست ناکا کەسانی تر لە مزگەوت بناسی و تەنها بەوەی هەردوولا لەسەر ئاینی ئیسلام بن، ئەوا خوشک و برای دینین. خوشک و برایەتیش بۆخۆی، کە بە سیستمی خێزانیی “ناوک”/ئەتۆمی ئەزانرێ، لە هەردوو نمونەکە ڕوونتر و جوانتر دەری ئەخات کە لە خێزانێکدا هەڵس و کەوت لەگەڵ یەکتر ئەبێ چۆن چۆنی بێت.

لە کۆتایشدا دوو شتی تر بڵێم: یەک ئەو ئەڵێ کە گرنگترین شتی ئەم “ئەفسانانە” ئەوەیە کە نابێ بوترێ ئەفسانەن، وە دوەم شتیش ئەوەیە کە زۆر لە یەکتر ئەچن. ئیتر سەلماندنی ئەوەی کە بۆ نمونە چۆن ئەکرێ نەتەوایەتی، سەرمایەداری، کۆمۆنیزم، ئیسلام، مەسیحیەت و هتد هەر یەکەیان ئەفسانەیەک/داستانێک بن بۆ بەڕێوەبردنی مرۆڤ، ئەوەیان باوەڕ ناکەم بتوانم لەسەری بنوسم، چونکە باشترین ئیش ئەوەیە کە کتێبەکە وەرگێڕدرێت. بەڵام جێگای ئەوەیە کە لە داهاتوو بەسەریدا بچمەوە و زیاتر بیری لێ بکەمەوە و بزانم چ توێژینەوەی تر لەم بوارەدا لەلایەن خەڵکی ترەوە کراوە.

ڕۆژاواییەکان چۆن پێشکەوتن؟

330px-sapiens_a_brief_history_of_humankindپێشتر نوسیومە لەسەر ئەوەی چ جۆرە پیاوانیک بوون

نوسەری کتێبی “ساپیەنز: کورتەیەک لە مێژووی مرۆڤ”، پرۆفیسۆر یوڤاڵ حەراری ئەخوێنمەوە.

ئەم پیاوە یەکەم کەسە بەو وردیەی من پێم خۆشە بیزانم باسی دابڕانی ئەو ناوچەیەی ئێمە و ڕۆژهەڵات بە گشتی ئەکات لە دوای ١٥٠٠ و بە تایبەتیش دوای ١٧٥٠ەکانەوە. هۆکاری دواکەوتنەکەش ئەگێڕێتەوە بۆ شتێکی زۆر سادە، هەر ئەوەی کە هەموومان گیرمان خواردوە بە دەستیەوە و خوێنەری بەڕێز، خۆشت بە درێژایی تەمەنت لەگەڵی ژیاوی: کەلتور.
ئەو ئەڵێ کە سکەی ئاسن داهات، کە قیتاری هەڵم داهات، ئێرانیەکان زۆر بە ئاسانی ئەیان توانی هەمان شت بکەن، بەڵام نەیان ئەکرد. وە بە تایبەتیش سەرکردەکانیان کاریان لەسەر نە ئەکرد. هەر بەو شێوەیەی خۆت ئەزانی و چەندین جار بیستوتە، ئەوە شێوازی ژیانە وای کردوە ڕۆژاواییەکان کەشتی بخەنە ڕێ بۆ کەناراوەکانی دنیا و زانست و زانین بهێننەوە تا خۆیانی پێ بەهێزتر بکەن.
هەڵبەت ڕوون و ئاشکرا پێم ئەڵێ، کە من تەواوی دکتۆراکەم لەسەر ئەوە بڕاندەوە، کە زانست بۆخۆی سوودی نیە، چونکە زانست خۆی ئیشی ئەوە نیە پێت بڵێ ئەم زانستە بۆچی بەکار بهێنیت. ئەبێ بزای ئەو زانستە ئەخەیتە خزمەت چ دینێک، چ سیاسەتێک یان ئایدۆلۆجیایەک، وە زانستەکە خۆشی ڕۆژانە چ کێشەیەک حەل ئەکات، کە دیسان لە دکتۆراکەم پێش ئەوەی ئەم کتێبە ببینم باسم کردوە و هەر واشم کرد.
ئەو سێ شت باس ئەکات کە جیاوازە لەم پێشکەوتنەی ڕۆژاواییەکاندا:
١. ئیعتراف کردن بە “نەزانین”، ئەمەش ڕوونکردنەوەی پێویستە بەڵام تا ڕادەیەکی باش ئاشکرایە. زۆرێک لە مرۆڤی ئێمە ئێستاشی پێوە بێ، دوای سێ کتێب “پسپۆڕ”ی فڵان بوارن.
٢. سەنتەربوونی “تێبینیکردن”/ملاحضە و بیرکاری (ئەمەیان ڕوونکردنەوەی گەرەک). وەک چەندین جار لە قسەکردنم لەگەڵ خەڵکیدا وتومە، بیرکاری چیتر ئەوە نیە کە لە مەکتەبەکاندا تەواو سەریان لێ شێواندوین، مێژوونووسێک بیرکاری نەزانێت، ناتوانێ مێژوو بنوسێت، بشی نوسێ پڕ ئەبێ لە هەڵە با هێرۆدۆتیش بێت.
٣. بەدەست هێنانی توانای نوێ. ئەمەیان دەقاودەق ئەوەیە کە دوانەکەی تر لە خزمەتیدان، ئەوەی کە بەو زانستە شتێکی نوێ بهێنیتە ئاراوە کە توانات پێ بخەشێ. بە ٨ کاتژمێر ئۆقیانوسی ئەتڵەسی ببڕیت. بگەیتە سەر مانگ، مانگی دەستکرد هەڵبدەی، هتد. کەس پارە سەرف ناکات تیۆرێکی تازە بدۆزیتەوە، ئەبێ لەڕێی دروستکردنی شتێکی نوێ تیۆرەکەشت بدۆزیتەوە، ئەمەیان یەکجار گرنگە بۆ ئەوانەی دوای دکتۆراکانیان بیانەوێ “ئیش” بکەن.
ئیتر بە زەقی دەر ئەکەوێ، کە مرۆڤی ئەو ناوچەیە بە گشتی، هیچ کاتێ مەسەلەکە ئەوە نەبوە ڕۆژاواییەکان نەیان هێشتوە پێ بگەن. هەمیشە خۆمان خۆمان بچوک کردۆتەوە هەر جارەی بە بیانویەک. هەر جارەی بە شێوازێک بە هەڵە لەوان حاڵی بووین و ئەوان پێشکەوتوون و ئێمەش خاوەنی دەوڵەتی ئیسلامین لە عێراق و شام.
پێشتر نوسیومە چۆن بگۆڕێین، بەڵێ خااااو ئەبێ بگۆڕێین بەڵام ئەبێ ڕێگاکانی گۆڕانکاریش بە جوانی شارەزابین تا دیسان بە کۆڵان و ڕێگای هەڵيدا نەچین.

چیت بوێ دێتە دی؟

وەڵام: بەڵێ چی’یەک شایەنی هاتنە دی بێ

A goldfish jumping out of the water to escape to freedom. White background.
لە زۆر لاوە وێنەکە لام سەرنجڕاکێشە

ئاخر خۆ داوای فیلێکی باڵدار ناکەی لەم وەخت و زەمانەدا. حەتمەن داوای شتێک ئەکەی شایەنی ئەوە بێ کە بێتە دی. ئەزانی بۆ وا ئەڵێم؟ چونکە ئەگەر لە 1920دا داوای مۆبایلێکی ئایفۆن 7تت بکردایە لە باوکت، جارێ جگە لە خۆت کەسی تر نەی ئەزانی داوای چی ئەکەی، دوایش بە تەنها بۆت دروست نە ئەکرا. هەر زۆر زاڵمیش بوایت، کەشتیەکی چارۆکەداریان بۆ دروست ئەکردی.

بزانە ویستی مرۆڤ لە دەرەوەی ئەو شتانە نیە کە دیویەتی، تەماشای سەرچاوەکانی فیکر بکە لای جۆن لۆک. بەڵام ئەوەی کە دیویەتی، هەمووی شایەنی ئەوەن “بێنە دی”. بەڵام ئەبێ هەوڵی بۆ بدەی. ئەمەش قسە سواوەکەیە هەموو کەسێ پێت ئەڵێ. دەی چۆن “هەوڵی بۆ بدەم”. ئاخر شتێکت بەڕاستی بوێ، پێویست ناکا کەس پێت بڵێ چۆن هەوڵی بۆ بدەی.
بۆ نمونە بۆ کەسانێکی وەک ئێمە، سەفەر کردن بەناو ئاگر و ئاسندا لە ئەنجامی ویستێکی قایم و قۆڵدا “هاتە دی”. ئێستاش گۆڕانکاریەک کە بتەوێ ئەنجامی بدەی، بۆ نمونە ببیتە کەسێکی وەک ئەلیکزاندەری مەقەدۆنی، کەس ناتوانێ دەست بێنێتە ڕێگات ئەگەر ژیرانە و وەک ئەو هەڵس و کەوت بکەی. چونکە دڵنیابە سەردەمی ئەویش کەسێک نەبوە نەک پاڵی پێوە بنێ، بەڵکوو زۆر بە سەختیش توانیویەتی بیر لەم قسانە بکاتەوە، ئاخر ئەقڵی مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە ئەکات. چۆن ئەکرێ ئەلیکزاندەر فیکری فراوانتر بووبێ لە ئێمە؟ شتێکی تری فراوانتر بوە، ئەویش ویستی ئەو سەرۆکایەتی و داگیرکاریە بوە.
ئێستاش هەروا نیە مەگەر؟