باوەڕ بکەم یان نە؟

لە ویکیپیدیای سۆرانییەوە: بێرتراند ڕەسڵ

“ئەوەی پێویستمان پێیەتی ویستی باوەڕکردن نیە، بەڵکوو ویستی دۆزینەوەیە.”

لە ١٨٩٦دا ویلیام جەیمس، فەیلەسوفی ئەمریکی دەربارەی “ویستی باوەڕکردن” نوسیویەتی. لای بێرتراند ڕەسڵ “ویستی گومانکردن” ڕاستە/باشترە. جەیمس ئەوکات ئەنوسێت کە مرۆڤ ئازادە لەوەی کاتێک بەڵگەشی لەبەردەستدا نەبێت یان کەمێک ھەبن، بیەوێت باوەڕ بە شتێک بکات، بۆ نمونە مەسیحەیەت، تەنھا لەبەر ئەوەی کە کەسەکە وابزانێت باوەڕدارێتیەکەی لەوانەیە سودی ھەبێت.

ڕەسڵ و چەن کەسێکی تر، بۆ نمونە ئالفرێد ھێنری لۆید، وەڵام ئەدەنەوە بەوەی کە نەخێر مرۆڤ دەبێت ویستی دۆزینەوەی ھەبێت نەک باوەڕکردن، لەبەر ئەوەی مانەوە بە “گومانگەرایی” (سکێپتیکاڵ) دۆخێکی لۆجیکی و ئەقڵانی ترە، چونکە وا دەکات مرۆڤ بەدوای ڕاستی و زانیاری زیاتردا بگەڕێت نەک یەکسەر باوەڕ بکات کە ئەکرێت کەوتبێتە ھەڵەوە. بۆیە وتەکەی سەرەو مەبەست لێی ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت ھەوڵی زیاتر زانین بدا نەک یەکسەر باوەڕکردن.

شتی بچوک ناهێڵن وەرگێڕانەکەی تەواو بکەم. بەڵام وا دەزانم ویستی گومانکردن تەنها ڕێگایە بۆ خۆ پاراستن لەم هەموو درۆ و هەواڵی درۆینەیەیە کە مێشکی زۆربەمانی پڕ کردوە.