بیڵ گەیتس ئەڵێ ئەگەر پێی بڵێ لە ژیانما یەک کتێب ئەخوێنمەوە پێت ئەڵێ کتێبێکی کابرایەکی خەبیر لە ‘دەروونناسیی دەرکی’ بخوێنەرەوە بەناوی ستیڤن پینکەر. هەڵبەت پێشتر کتێبێکی تری نوسیوە هەمان نوسەر هەر بیڵ گەیتس خۆی ئەڵێ ساڵانێکی زۆر بوو لەجیاتی ئەم تازەیە ئەموت ئەوی تر بخوێنەرەوە.
ئەمە کتێبی یەکەمە و تازەکەش بەردەوامی ئەوە، ئەکرێ بیخەیتە بەرنامەی موستەقبەلەوە. دۆستێکی بەڕێز ڤیدیۆیەکی ناردبوو لە بەحرەکەی فەیسبوکەوە، کە باسی هەمان بابەت ئەکا (دەستی خۆش).
بە دوو کەلیمە هەردوو کتێبەکە هەوڵێکن بۆ سەلماندنی ئەمە: شەڕ کەمبۆتەوە.
پێنج شتی خراپ دەستنیشان ئەکات
- توندوتیژی کرداری بۆ دەستخستنی ئامانجێک
- کۆنترۆڵکردن: دەسەڵات گرتنە دەست.
- تۆڵەکردنەوە: چ وەک یاسای سزادان یان جۆرە تەقلیدیەکەی
- سادیزم: ئەوەی کە ئازاری خەڵک بدەیت و لەزەتی لێ ببینیت
- ئایدۆلۆجیا: ئەوەی کە توندوتیژی پێویستە بۆ ئەوەی بیروبۆچونێک “ئاشتی” بەرقەرار کات.
چوار شتی چاکی بەشەریش ئەخاتە ڕوو کە بە کورتی سۆز، خۆکۆنترۆڵکردن، ڕەوشت و ژیریە. لای بێتراند ڕەسڵ لە کتێب/نامیلکەی کۆتایی هێنان بەشەڕدا ئەو وابزانم تەنها سۆز/ڕۆح بەکار ئەهێنێت، لەگەڵ ئەقڵەکە/ژیریەکە بە بزوێنەری نەهێشتنی شەڕ دا ئەنێت.
جا قورسە باوەڕ بکەی، بەڵام زەوقت زۆر زۆر چوە سەر خوێندنەوە ئیتر بەڵگە ئەخرێتە بەردەستت کە شوکور دڵنیابە مناڵەکەت کەمتر ئەگەری ئەوەی هەیە لە شەڕدا تیاچێت لە خۆت. ئیتر سەرباری چەکی ناوکی و هایدرۆجینی و شتی تریش. هەر لێرە لەسەر زمانی کۆمەڵێ مورتاحی تر (ئۆروێڵ، کاک مەکیاڤێلی و تا ڕادەیەکیش جەنابی ڕەسڵ) وام ئەزانی تەواو پێچەوانەی ئەمە بێت وەزعەکە و بۆیە بابەتەکەم لێرە نوسیوە و باسی بابەتێکم کردوە پێشتر کە نزیکە لەم بابەتەوە.
هەر لەو کورتە نوسینە نوسیبوم کە ناکرێ ئەگەر بەڕاستی ژیان بەرەو خراپتر بچێ، مرۆڤ وا بیری لێ بکاتەوە. چونکە ناکرێ ژیانت بخەیتە ناخۆشیەکەوە لەسەر شتێک کە نە ستیڤن پینکەر نە نوسەر و فەلاسیفە و پیاوانی دینی تر کەسیان ناتوانن 100% دڵنیابن. هەرچەن کتێبەکەم تەواو نەکردوە بەڵام وابزانم پێشبینی داهاتوو ناکات، بۆیە لەگەڵ نوسینەکەی من کەمێک جیاوازن بابەتەکە. ئەوەی من باسی داهاتوو ئەکات و ئەمیش بەڵگەکانی ڕابردوو ئەخاتە ڕوو بە بەراوردکردنیان بە ئێستا یان سەدەی بیست و بیستویەک.
لەوەتەی من خۆم بە وشەی ‘هیوا’ هەڵواسیوە، بیردۆزێک یان کتێبێکم نەخوێندۆتەوە ئەوەندە هیوا بەخش بێت. نازانم بۆ تۆ.