بۆچی بخوێنینەوە؟

بەڕای من تەنها وەڵامێکی سادە ئەوەیە کە مرۆڤە ڕاستگۆکان و بەتواناکان بەنیازی بەخشینی ئەقڵی خۆیان ئەنوسن. هەقی خەڵکی ترم نیە، بۆیە وەڵامەکە ئەوەیە کە تەنها ڕێگایەک بۆ ئەوەی شتێ لە ئەقڵی کەسێک بزانی کە توانای دانیشتنت نیە لەگەڵی یان لە ڕابردوو ژیاوە و ئێستا مردوە، خوێندنەوەیە، تەبیعی تەکنۆلۆجیای تازە وای کردوە ئەوانەی دوای داهێنانی دەنگ و ڕەنگ ژیاون ئەکرێ دەنگ و ڕەنگیشیان ببینیت، بەڵام ئەزانین کە هێشتان زۆرێکیان پێیان باشە بنوسن.

تەبیعی ئیتر پێشکەوتن و نازانم شتەکانی تریش کە زۆرتر خۆپەرستانەترن نەک خۆنەویستانە، چونکە وەڵامەکەی سەرەوە مانای ئەوەیە تۆش ئەوەی پێت گەیشت ئەبێ بیگەیەنی، جا چ وەک ئەوەی نوسەر/زاناکە خۆی نوسیبێتی کە ئەمە مەبەستی منە، چ وەک هەستێکی پاک لە بەشەردا کە ژیان تەنها لە جێگایەکدا خۆشە کە چواردەورەکەشت خۆشحاڵ بن، ژیانێکی خۆش لەناو زەلکاودا هی مرۆڤ نیە، هی بەراز و ئاژەڵی ترە (مەبەستم زاڵم و پیاوکوژانە، کارم بە ئاژەڵی داماو نیە).

ڕۆژی 2ی ئازار ڕۆژی جیهانی کتێبە، یان لانی کەم لەبەریتانیا وایە. سوتفە سەرێکم دا لە بەشی کتێبەکەی گاردیان. سەیرەکەم ئەڵێ خوێنەری بەریتانی هێشتا خەریکی خوێندنەوەی کتێبی ڕابردووی نوسراوی سپی پێستەکانی خۆیانن. ئەکرێ یەکێ لەوانە منیش‌ بم. جێفری ئارچەر، ژمارە 19 لەو بابەتەدا هاتوە، بۆ نەگبەتی پارەی کۆڕەوەکەی دزی لەگەڵ ناضم/ندیم زەهاوی پەرلەمانتار کە … ئاواینە.

جا 2003 و پێشتر کە گوگڵ لای من نەبوو (لە جامعە گوگڵیان پێ ناساندم)، ئەبێ‌لە یاهوو ئەم کتێبانەم دۆزیبێتەوە و بە 1984ی ئۆروێڵ شاد و شوکور بومەوە. بیخە بەردەم تەوالێتەکە بزانە مناڵەکان دەستی بۆ ئەبەن، لە ژوری دانیشتن کتێبخانە دانانرێ، عەیبە، هی فشە کردنە. هەڵبەت ئەو لیستە هی ئەوەنیە بە ڕیز دانیشی بۆیان، ئەویش زەوقی کۆمەڵێ خەڵکە و کەسێک یان چەن کەسێک ڕێکەوتوو ئەوە 100 باشترین کتێب بن. ئەکرێ سەریشت لێ تێک بدا گەر تۆ زەوقت بەلایەکی تری ژیانا بڕوات.

 

کتێبیش هی بەشەرە و جارێ بۆ بەشەریشە، بۆیە بۆگەن و بۆنخۆشی هەیە