خۆشویستن ئاقڵانەیە، ڕق لێبوونەوە بێ ئەقڵانەیە

نهێنی ئەوەی هەموو کەسێ بەدوای ئەوەدا ئەگەڕێ کەسێکی تر خۆشی بوێت کەچی زۆر لەخۆی ناکا کەسی خۆش‌ بوێت، لەهەمان کاتیشدا لافی گەورە لەسەر “خۆشەویستی” لێ ئەدات، لە شیکارەکانی بێرتراند ڕەسڵدایە. ڕەسڵ خۆشویستن بە دروستکردن و ڕق لێبوونەوەش‌ بە کاولکردن ئەزانێ. لە جێگایەکی تریش خۆشویستن بە ئاقڵانە و ڕق لێ‌بوونەوەش بە بێ ئەقڵی ئەزانێت.

هەروا دروستکردن بە کارێکی سەخت و کاولکردنیش بە ئاسان ئەزانێت (هەر واشە بە ئەقڵی هەموومان). ئێ بەشەریش بە سروشت کاری ئاسان هەڵەبژێرێت.

بۆیە چاوەڕێ ئەکا خەڵکی تر خەریکی دروست کردن (کارە سەختەکە) بن و جەنابیشی بە دڵی خۆی کاولکاری (ئاسانەکە) بکات. ئەیەوێ بە پۆستاڵ بکەوێتە ناو باخ و باخاتی خەڵکی، بەوەش ناوەستێ چاوەڕێیە خەڵک شوێن-پێ-کانی جەنابی بکەنەوە بە گوڵ و گوڵزار بۆی.

ئەمە فەلسەفە نیە و ئەوی بڵێ تێ ناگەم خۆی گێل ئەکا و ئاسان هەڵەبژێرێ، ئەمە ئەقڵ و بیرکردنەوەیەکی یەکجار سادەیە کە چارەسەری جەنگە گەورەکانی پێ‌ ئەکرێ. بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی زۆربەی زۆری کێشەکان چارەسەر ئەکا.

گوڵەکەی خوارەوەش، گوڵەکەی مامۆستا ئەحمەد مەهدیە کە تا دوا ساتی ژیانی خەریک بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی بوو. زۆرێکمان بە عەیبەی ئەزانین.ahmed2

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s