شێتێتی چەوساندنەوە – ١

بەرگی کتێبی فەتحی دڵشادی
بەرگی کتێبی سەرکەوتنی شادی – سەرچاوە: ئەمازۆن

بە تاک و کۆ، حازرین بڵێین: “هیچ بۆمن نابێت” یان “خەڵک هەمووی خراپە”. وەک نەتەوەی کوردیش، کە دەم ئەکەینەوە یەکسەر “دنیا هەمووی ڕقی لە کوردە”. هەرچەن بەندە چ لەم بڵاگە، چ لە ژیانی سادە و پڕ سەرئێشەی خۆمدا هەست ناکەم ئەم قسەیەم کردبێت. بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوەی لێرەدا وەرمگێڕاوە بۆ منیش سوودی نەبێت، بەڵکو یەکەمجار خۆم سودی تەواوم لێ بینی. چونکە جار و بارە هەر وتوومە لە فڵان هەنگاودا خەتای منی تێدا نەبوە.

جیاواز لە بابەتەکە، ڕۆژێک دانانیشم پەڕەیەک فەلسەفە بخوێنمەوە یان بنوسم ئەگەر لەو ژیانە ڕۆژانەی خۆمدا سودێکی نەبێت بۆم، بۆ نمونە لە بابەتێکی وەها گرنگی ڕۆژانەماندا. بۆیە ناچارم وەسفی یەکێکی تر لە نوسینەکانی ڕەسڵ بە شاکار بکەم. وەک خۆی نوسیویەتی، کتێبێکە بۆ زۆرینەی خەڵکی نوسیوە، ئەویش کتێبی “سەرکەوتن بەسەر شادیدا” یان “سەرکەوتنی شادی”یە. تەواوی تێکستەکە لێرە دەستت ئەکەوێت.

بۆیە، فەرموون با بێرتراند ڕەسڵ ئەم بابەتەمان بۆ یەکاڵا بکاتەوە، بزانین خەڵک ئاوا خراپن لەگەڵماندا؟

“سەرکەوتنی شادی، بەشی ٨”

“لە شێوە زۆر زیادەڕەویەکەیدایە کەوا ‘شێتێتی چەوساندنەوە’ بە نەخۆشی ئەناسرێت. زۆر کەس وا ئەزانن خەڵکانی تر ئەیانەوێ بیان کوژن، یان زیندانیان بکەن، یان جۆرێکی تر برینداری سەختیان تووش بکەن. هەندێ جاریش ئەو هەستی خۆ پاراستنە دژی چەوسێنەرەوەی خەیاڵی وایان لێ ئەکات دووچاری کردەی توندوتیژی ببن کە وا ئەکات  ئازادی خۆیان ببەستنەوە. ئەمە، وەک زۆرێک لە جۆرەکانی تری شێتی، موبالەغەیەکە لە مایل بوونێکدا کە بەڕاستی کەم نیە لەناو خەڵکانێکدا کە بە ئاسایی دائەنرێن. نامەوێ باسی جۆرە زیادەڕەویەکەی بکەم، کە کاری کەسانی پزیشکی دەرونناس (سایکایەتریست). جۆرە نەرمەکەیەتی ئەمەوێ باسی بکەم، لەبەر ئەوەی زۆرجار ئەمەیە ئەبێتە هۆکاری خەمباری، هەروەها چونکە، هەرچەن نەگەشتۆتە ئاستی شێتێتی، ئەکرێ چارەسەر بکرێن لەلایەن نەخۆشەکە خۆیەوە، بەمەرجێک بجوڵێنرێ تاکو نەخۆشیەکەی دەستنیشان بکات بەدروستی و ببینێ کەوا ڕەگەکەی لەناو خۆیدایە و نەوەک ئەوەی وا ئەزانێ دژایەتی یان بێڕەحمیی خەڵکانی تر بێت.

هەموومان ئاگاداری ئەوەین کە هەندێ جۆر خەڵک هەن، ژن یان پیاو، بەقسەی خۆیان بێت، بەردەوام لێقەوماوی دەستی بێڕێزی، بێڕەحمی و خیانەتن. ئەم جۆرە کەسانە زۆرجار لە ڕادەبەدەر جێگەی باوەڕیشن، وە ئەتوانن سۆزی کەسانێک بۆخۆیان مسۆگەر بکەن کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەیان ناسیبن. یاسایەکیش هەیە، هیچ شتێکی ناماقوڵ لە چیرۆکە جیاوازەکانیاندا نیە کاتێ ئەیان گێڕنەوە. ئەو جۆرە هەڵس و کەوتە هەڵەیەی باسی ئەکەن بێ گومان هەندێ جار ڕوو ئەدات.

ئەوەی لە کۆتاییدا ئەبێتە هۆی دروستکردنی گومان لای گوێگر چەنبارەبوونەوەی خراپکارەکانە کە کەسی لێقەوماوی بەخت خراپ تووشیان بوە. لەسەر بنەمای یاسای ئەگەرەکان، خەڵکانێکی جیاواز کە لەهەمان کۆمەڵگای ئەو کەسەدا بژین بۆی هەیە تووشی هەمان بڕی هەڵسوکەوتی خراپ ببنەوە لە ماوەی ژیانیاندا.

ئەگەر کەسێکی ناو ‘کۆمەڵە’یەک [بیرکاریانە قسە ئەکات ڕەسڵ]، بە گێڕانەوەی خۆی، دووچاری هەڵسوکەوتی خراپی جیهانی [یونیڤێرساڵ] ببێت، ئەگەرەکە ئەوەیە کەوا هۆکارەکەی لای خۆیەتی، یان ئەوەیە بۆخۆی خەیاڵی برین و ئازارەکە ئەکات کە لە ڕاستیدا تووشی نەبوە، یاخود بۆخۆی، بە لاشعوری، شێوازێک هەڵسوکەوت ئەکات کە بوەتە هۆی بزواندنی کۆنترۆڵنەکراو. لەبەر ئەوەیە کە کەسانی بە ئەزموون ئەکەونە گومان لەو کەسانەی کە بە قسەی خۆیان لەلایەن هەموو دنیاوە بێ جیاوازی خراپ هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە، بۆیە، کاتێ ئەمان دڵیان بۆیان ناسوتێ، کارێک ئەکەن کەوا ئەو بۆچوونەی گوایە تەواوی خەڵک لەگەڵیان خراپ بووە دووپات بکرێتەوە. لەڕاستیدا کێشەکە بۆخۆی مامەڵەکردن لەگەڵیدا سەختە، چونکە بە نیشاندانی دڵسۆزی و نیشان نەدانیشی هەر گڕەکەی بەرز ئەبێتەوە. ئەو کەسانەی کە مایلن بەلای ‘شێتێتی چەوسانەوە’دا، کاتێ کە ئەبینێ چیرۆکی بەختێکی خراپ باوەڕی پێ ئەکرێت، تۆخی ئەکاتەوە و لەسەری ئەڕوات تا ئەگاتە بەرەکانی باوەڕپێکردن، لە هەمان کاتدا کاتێک کەسەکە ئەبینێ باوەڕی پێ ناکرێ، ئیتر نمونەیەکی تری دەست کەوتوە لەو جۆرە دڵڕەقیە تایبەتەی مرۆڤەکان هەیانە دژی. نەخۆشیەکە یەکێکە لەوانەی کە تەنها بە تێگەشتن چارەسەر ئەکرێت، ئەم تێگەشتنەش ئەبێ کەسەکە خۆی بیکات، ئەگەر بمانەوێ ئەنجامی هەبێت. لەم بەشەی ئەم کتێبەدا مەبەستمە هەندێ لێکدانەوەی گشتی بخەمە ڕوو کە ئەکرێ هەر تاکێک خۆی بەکاری بهێنێت بۆ ئەوەی مادەکانی شێتی چەوسانەوە لە خۆیدا دەستنیشان بکات (کە لەڕاستیدا نزیک هەموومان بە ڕادەیەکی کەم یان زۆر تیاماندا هەیە)، هەروەها دوای دەستنیشانکردنیان، بتوانێ لەناویان ببات. ئەمە بەشێکی گرنگی ‘سەرکەوتنی دڵشادیە’، چونکە بەڕاستی ناکرێ دڵمان خۆش بێت ئەگەر بێت و وابزانین هەموان خراپ هەڵسوکەوتمان لەگەڵ ئەکەن”

کۆتایی وەرگێڕان. لە بەشەکانی داهاتوودا ئەو “لێکدانەوە گشتیانە” وەرئەگێڕم.

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s