سوقرات – ١

وێنەی پەیکەری سوقرات لە لۆڤەر
وێنەی پەیکەرێکی سوقرات لە لۆڤە. سەرچاوە: ویکیمیدیا

وەک وتم پێشتر بڕیارە هەرسێ فەیلەسوفی یۆنانی سوقرات، ئەفلاتوون و ئەرستۆ بناسم لای بێرتراند ڕەسڵ لە چوارچێوەی فیکری بەشەریەتدا دەستم بە خوێندنەوەیان کردوە. بە هەندێ لە پەرەگرافەکانی وەرگێڕم.

پەڕەی ١٠١

“سوقرات بابەتێکی سەختە بۆ مێژوونووس. پیاوانێکی زۆر هەن کەوا دڵنیاین لەوەی شتیکی زۆرکەم دەربارەیان زانراوە، وە پیاوانێکی تریش کەوا دڵنیاین کەوا شتێکی زۆر دەربارەیان زانراوە: بەڵام لەسەر سوقرات ئەو نادڵنیاییە ئەوەیە کە ئایا کەم ئەزانین یان زۆر. لەوە دڵنیاین کەوا خەڵکی ئەسینا بوە بە داهاتێکی مام ناوەندەوە، کەوا کاتەکانی بە گفتوگۆ و فێرکردنی فەلسەفە بە گەنجانەوە بەسەر بردوە، بەڵام بۆ پارە نا، وەک ‘سۆفیست’ەکان. دڵنیاین لەوەی دادگایی کراوە، حوکمی کوشتنی بەسەردا دراوە، وە لە ٣٩٩ پێش زایندا ئیعدام کراوە، لە نزیک تەمەنی ٧٠ ساڵیدا. دڵنیاشین لەوەی کەوا کەسێکی ناسراو بوە لە ئەسینا، چونکە ‘ئەریستۆفۆن’ لە کاریکاتێری ‘هەورەکان’دا وێنەی کێشاوە. ئیتر لەم خاڵە بەدواوە ئەکەوینە ناو مشتومڕەوە. دوو قوتابی ئەو، زەینەفون و ئەفلاتون، بە جلد دەربارەیان نوسیوە، بەڵام زۆر شتی جیاوازیان نوسیوە. هەتا ئەوکاتەش کە هاوڕان، لەلایەن نوسەر ‘بێرنێت’ەوە ئەوترێ کەوا زەینەفون کۆپی ئەفلاتونی کردوە. لەو جێگانەش کە هاوڕانین، هەندێ بەیەکێکیان باوەڕ ئەکەن و هەندێکیش بەوی تر، هەندێکیش بە هیچیان. لە کێشەیەکی لەو جۆرەدا، من لایەنی کەسیان ناگرم، بەڵام بۆچوونە جیاوازەکان ئەخەمە ڕوو”

“ئەوترێ کەوا هەق وایە هەرچیەک زەینەفون نوسیبێتی ئەوە ڕاستتر بێت، لەبەر ئەوەی کەوا کەسێکی ئەوەندە زیرەک نەبوە بتوانێ بیر لە شتانێکی ناڕاست بکاتەوە. ئەمە هێڵێکی ئاخاوتنی زۆر نابەجێیە. گێڕانەوەی قسەی کابرایەکی زیرەک لەلایەن کابرایەکی بێ ئەقڵەوە هیچ کاتێ ڕآست دەرناچێت، چونکە کابرا لاشعوری ئەوەی گوێی لێ ئەبێ وەری ئەگێڕێت بۆ شتێک کە خۆی لێی تێ بگات. من لام باشترە کابرایەکی دوژمنی سەرسەختم  کە فەیلەسوف بێ قسەکانم بگێڕێتەوە لەوەی هاوڕێیەکم قسەکانم بگێڕێتەوە کە بێ ئاگابێ لە فەلسەفە. لەبەر ئەوە ناتوانین گێڕانەوەکانی زەینەفون وەرگرین ئەگەر بێتو خاڵێکی سەختی فەلسەفی بگێڕێتەوە یان بەشێک بێ لە بەڵگەی سەلماندنی ئەوەی کە سوقرات بە نادادوەریانە حوکم درابێت.”

پەڕەی ١٠٢

“دەربارەی گێڕانەوەکانی ئەفلاتون، سەختیەکە جیاوازە لەو سەختیەی لە مەسەلەی گێڕانەوەکانی زەینەفوندا هەیە، سەختیەکە ئەوەیە کەوا ناتوانین بڕیار بدەین بە ئاسانی کە ئایا تا چ ڕادەیەک ئەفلاتون ئەیەوێ سوقرات وەک مێژوو بگێڕێتەوە، وە تا چ ڕادەیەکیش ئەیەوێ سوقرات بەکار بهێنێ وەک زمانێک بۆ بیروبۆچوونەکانی خۆی. ئەفلاتون، جگە لەوەی فەیلەسوفە بۆخۆی کەسێکی نوسەری خاوەن خەیاڵە کە بلیمەتە و سحراویە”…”سوقراتەکەی ئەو دامەزراوە و بەڕاستی تا ئاستی باڵا کەسایەتیەکی سەرنج ڕاکێشە، زۆر لەسەرەوەی توانای داهێنانی هیچ کەسێکی ترەوە، بەڵام باوەڕم وایە لە توانای ئەفلاتوندا هەبوە کە دایهێنابێت. ئایا وایە، ئەوە بۆخۆی پرسیارێکی ترە”

پەڕەی ١٠٣

“ئەو ‘گفتوگۆ’یەی کە بە گشتی مێژوویی ئەزانرێ گفتوگۆی ‘پۆزش’ە. ئەمە گوایە ئەو وتارەیە کەوا سوقرات وتوویەتی لە دادگاییکرانەکەیدا، بە دڵنیاییەوە مەبەست لە نوسینەوەی ڕاستەوخۆی کاتی قسەکانی نیە بەشێوەی کورتکردنەوە، بەڵکوو ئەوەی کە لە بیرگەی ئەفلاتوندا مابووبێتەوە ساڵانێک دوای ڕووداوەکە، یەکخرابێت و ڕآزێنرابێتەوە بە شێوازێکی وێژەیی. ئەفلاتون لە دادگاییکردنەکەدا ئامادە بوە، وە بەدڵنیاییەوە وادیارە ئەوەی ئەفلاتون نوسیویەتیەوە ئەوەیە کە بیری ماوە لەوەی سوقرات وتبێتی، هەروەها ئامانجەکە ئەوەیە، بەشێوەیکی گشتی، مێژوویی بێت. ئەم گفتوگۆیەی ئەفلاتون، بە هەموو سنوردارێتیەکانیەوە، بەسە بۆ ئەوەی وێنەیەکی تا ڕآدەیەک دیاری کەسایەتی سوقرات بخاتە ڕوو”

تێبینی: ١. پەڕەکان لە کتێبی “مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا. بێرتراند ڕەسڵ، چاپی ١٩٩١ی ڕوتلێج لەندەن.”. ٢. ناوی وەک ‘ئەریستۆفۆن’ و ‘هەورەکان’ و ‘پۆزش’ەکەی ئەفلاتونیش ئیهمال بکە گرنگ نیە یانی چی و چی ئەگەیەنن.

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s