حەقیقەت لای بەختیار عەلی چیە؟

وەڵام: پێمان ناڵێت

کاکە بەختیار عەلی ئەکرێ تەنها کوردێک بێت کە زۆرێک هەم ئیلهامی پێداوم، هەم زۆرێک هەڵەی ئیحساسی بۆ ڕاست کردومەتەوە. تا ئێستاش سەرچاوەیەکی ئیلهام بەخش و پڕ فێربوونە بۆم. دوا بابەتی کە بەداخەوە لە باس نیوز بڵاوی ئەکاتەوە لە زنجیرەی تێبینیەکان، لەسەر حەقیقەتە لای نیتشە. بەندە یەک وشە لای نیتشە فێر نەبووم جارێ. ئەمەم بۆ هات دوای خوێندنەوەی وتارەکە و بەشی دوای ئەوەش کە لە خۆم بپرسم ئەرێ حاڵی بویت؟ وەڵامەکەشی ئەوەیە کە نەخێر حاڵی نەبووم. بۆیە وردم کردەوە، خەریک بوو ئەم چەن خاڵە بینێرم بۆ باس نیوز باش بوو نەمنارد. بۆیە لێرە دای ئەنێم تا بە دڵی خۆت کاتی پێوە بکوژیت.

١. زمان: کاکە بەختیار ئاگاداری وەڵامەکانتم لەسەر ڕەخنە لە بەکارهێنانی زمان. بەڵام خێرە دیسان وشەی حەقیقەت هەڵ ئەبژێری نەک “ڕاستی” یان جیاوازن؟ یان ئەمجارە پەنا نابەیتە بەر لاتینی بە لەفزی ئەڵمانی و ئەچیتە لای عەرەبی؟ باشە ناکرێ پێناسەیەکی فەرهەنگیانەمان بدەیە پێش ئەوەی بچیتە ناو بابەتە فەلسەفیەکەوە؟ زۆر سەختە بزانین مەبەستت لە “حەقیقەت” چیە؟ یان هەر ئەمان بەی بۆ پیاسەی ئێواران؟ یان بەڕاستی مەبەستتە کەلیمەکە بقەڵەوێنی؟

٢. بابەتەکەت، حەقیقەت: چ ڕاستی یان حەقیقەت، چیە وا “تا لە کۆیلەگەرایی بۆ مەبەست و ئامانج بیانپارێزم” کەچی خەریکە ئەمان کەی بە “کۆیلە”ی شتێک کە “لێرەوەیە کە حەقیقەت لە خواست و قازانج و نیازی ئێمە جیانابێتەوە، توند بە غەریزەکانمانەوە بەستراوە، نەوەک بە عەقڵمانەوە”. جەنابت باش ئەزانی کە غەریزەکانمان تەنها بەشێکی مرۆڤن کە ئەمان کاتەوە بە ئاژەڵ کە زۆربەمان خۆمانی لێ بەدوور ئەگرین، یان وامان پێ چاکە. ئیتر بۆچی حەقیقەت ئەبێ لە “خواست” و “قازانج” و “نیاز”ی ئێمە جیا نەبێتەوە کە هیچیان بە غەریزەوە نەبەستراون مەگەر تۆ چەسپی فەوری بۆ پەیا بکەی. یان هەرسێ وشەکە + غەریزە بە دڵی خۆت پێناسە ئەکەیت؟

٣. وتارەکەت، زانست: لە نیتشەوە بۆ لای زەردەشت، وام لێ ئەکا لە کاکە بەختیار بپرسم جار و بارە بۆ زانست یەکسان ئەکا بە زانستی تاقیکراوە و هەرچی پەیوەندی بە نا مەتریالەوە هەبێ ئەیکا بە “موڵک”ی فەلسەفە. ئایا بیرکاری زانست نیە؟ ئەگەر زانستیشە ئایا ماتریالیە؟ چونکە چاک ئاگادارم لە بابەتێکی تریش سەر و گوێلاکی زانستت خوێناوی کرد بەبێ پێناسەکردنی وشەکە. ئەگەر زانستیش ئەنوسی ئەو تێکەڵکردنە (٣) لە پای چی؟

٤. ماڵئاوایی بە نوسین: زۆر بەداخەوەی کە لە کۆتاییدا کاتی ماڵ ئاواییە لە جەنابت. هۆکارەکەشی خاڵەکانی سەرەوە نیە، بەڵکو بڵاوکردنەوەی نوسینەکانتە لە باس نیوز. تۆ بەردەوامبە لەوەی لە باس نیوز بنوسی منیش تا ئەوکاتە یەک وشەی تر لەو دۆمەینە ناخوێنمەوە کە خزمەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان بکات. نەبا پارتی حەقیقەتی لە تۆش شاردبێتەوە ئەو حیزبەیە کە خزمەت بە یەک بنەماڵە ئەکات کە بنەماڵەی بارزانیەکانە. ئەوەش هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ حیزبی بەعس کە خزمەتی بەعسیەکانی ئەکرد، ئەکرێ بازنەکەی بەعس فراوانتریش بووبێت، چەوساندنەوەش بەهەموو کەسێک ناکرێت. ئیتر حەقیقەتی چیمان پێ ئەفرۆشیت؟ ئەتەوێ لەبەرگێکی زەردا بەدوای حەقیقەتی سەوز یان مۆر بگەڕێین؟ هەموو شتێکیان فرۆشت تۆش “پسپۆڕ”ی فرۆشتنی حەقیقەتی بۆیان؟ ئەگەر بەخۆڕایش لەوێ بڵاوی ئەکەیتەوە سایت و دیزاین و هەموو شتیکی لەسەر من تا 10 ساڵی داهاتوو لای ئەوان مەنوسە.

دوا قسەش بۆ خوێنەر، کام ڕاستی باس ئەکەین قوربان؟ ڕاستی قازانج یان ڕاستی دەرەوەی قازانج؟

3 thoughts on “حەقیقەت لای بەختیار عەلی چیە؟

  1. سڵاو کاکە هیوا / دەمەوێت دیدی خۆم دەربارەی سەرنج و تێبینیەکانت بەزمانێکی سادە و ساکار بنوسم تا ئەوەی هەیە لەلای منەوە بگات بەبەڕێزتان ، یەکێک لە کێشە هەر گەورەکانی مرۆڤی بواری (فیکر) ئەوەیە کە نایەوێت تێ پەڕێنێت ، بەواتایەکی تر هەمیشە لەهەوڵی دروستکردنی بازنەدایە ، بۆ شیکردنەوەی بازنە و دەرچوون لەناو بازنە بفەرموون .
    ١- بەڕێزتان گەر تامەزرۆی بەکارهێنانی ووزەی بیرکارین لە فەلسەفەدا دەبێت سەرەتا لە دێکارتەوە دەست پێبکەیت ، خۆ ئەگەر لە دێکارتەوە دەستان پێکردووە دەست خۆش دیارە ئێستا هاتوونەتە سەر (ڕاسڵ) ئەمە سەرەتایەکی زۆر باشە دیارە (ڕاسڵ) یش بەجێ دەهێڵن ئەگەر گەرەکتان بێت .
    ٢- دەربارەی پەلاماردانی نیتشە من تەنها دەڵێم مرۆڤ دەبێت سەرەتا بگەڕێتەوە بۆ خودی سەرچاوەی ئۆرجیناڵی باسەکە کە پەرتوکەکانی خودی نیتشەیە و بەڕێزتان ڕەنگە باش شارەزای وەرگێڕە ئینگلیزیەکەی بن (واڵتەر کەوفممان ) من بەناڕەوای دەزانم ئێمە برۆین بۆلای (ڕاسڵ) بزانین دەربارەی نیتشە چی نوسیوە ، ئەمە بازدانە بەسەر دەقی ئۆرجیناڵدا ، من دەزانم بەڕێزتان ووزەی ئەوەتان هەیە کە نیتشە بخوێنەوە .
    ٣- ئایا مرۆڤ شەیدای زانینە یاخود شەیدای زانینی حەقیقەت (ڕاستی) ـە لای من زاینینی ڕاستی پڕۆسەیەکی بەردەوامی بێ بڕانەوەیە .
    ٤-دەربارەی ئەوەی نابێت بەختیار قبوڵبکرێت لەبەر ئەوەی لەو ماڵپەڕەدا دەنوسێت ، ئایا ڕەوایە ئەم دیدە بۆ کەسانی تر بگوازینەوە ، لەکاتێکدا دەکرێت ئێمە جۆرێک لە ووزە لە بەختیار وەبگرین کە سەبوری بەخشە ، پاشان بەختیار لەبەرنامەیە ئەوەندەی من ئاگادارم (تیبینیەکانی دەربارەی نیتشە) کۆتایی نەهاتووە بەڵکو لە دوتوێی کتێبێکدا چاپ و بڵاوی دەکاتەوە . سەرکەوتوبن هاوڕێ گیان .

  2. دەستخۆش کاک ئاوارە. بە کورتی: ١. چۆڕێ لای دیکارت بووم بەڵام پێش ئەوەش ئەمزانی کە سەرەتای فەلسەفە بیرکاریە. ٢. قسەکەت ڕاستە ئەبێ دەقەکانی نیتشە خۆی بخوێنرێتەوە بە کورتی قسەکانی ڕەسڵم بەسە، دیسان ناهەقی بێ یان نا. ٣. ڕاستە. ٤. بەختیار عەلی پێویستی بە باس نیوز نیە، ئەوان ئەمیان ئەوێت. تەنها وتم لە دۆمەینەکە ناخوێنمەوە. کتێبەکانی شتێکی ترن، بەڵام وردتر لێی بڕوانە لە باس نیوز چەکوش لە پارتی نادا وەک گۆشەکەی ئاوێنەی کە بە داخەوە لابراوە.

    1. سڵاو کاکە هیوای بەڕێز ، لێرەدا تەواو هاو ڕام دەربارەی پرسی نوسینەکانی بەختیار لە “باس”دا ، ئەوە بەهەمان شێوە کێشەی و گرفتی منیشە چونکە فیکری بەختیار گەورەترە لەوەی کە لەلایەن پارتی یەوە دەست بەسەر بکرێت ، دەبێت یارمەتی کاک بەختیار بدرێت بۆ ئەوەی بە قوڵی بە ئاگابێتەوە ، دەستەکانت خۆشبێت تەواو هاو ڕام .

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s