لەڕاستیدا نامەوێ وشەی “غەریزە” بەکار بهێنم. پێم باشە instinct ی ئینگلیزی بکەم بە “بۆهاتن”، بەڵام لە ئێستادا ناچارم وشەی غەریزە بەکار بهێنم. وە لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەبێ غەریزە بناسێنین، ئەویش دیسان لە پێناسە ئینگلیزیەکەوە، مەبەست لێی هەستەکانی ناخی مرۆڤ یان ئاژەڵە، بۆ نمونە پشیلەیەک توانای ڕاوکردنی تیایە، مێرویەک گەرا دانێت تا وەچەکانی بمێننەوە یان یاریزانێک “بۆی بێت” کە گۆڵچیەکە لە کاتی پەنارتیدا سەری لێ ئەشێوێ ئەگەر فڵانە جوڵە بکات. نەک غەریزەی جنسی و شتی تر، هەڵبەت ئەوانەش غەریزەن بەڵام بە گشتی.
ئەنجا، ئەچینە لای بێرتراند ڕەسڵ بۆ وەڵامی پرسیارەکەمان، ئەویش ئەم پێنج تایبەتمەندێتیەی باس ئەکات، دوای وەرگێڕانەکان تێگەشتنی خۆم لەدوای “:” ئەنوسم بە نمونەی “غەریزەی ڕاکردن” یان “هەستی ڕاکردن” کە هەست نیە و بۆهاتنە
١.غەریزە پێویستی بە پێشبینی مەبەستە بایۆلۆجیەکەی نیە تا خزمەتی بکات: واتە کاتێ غەریزەیەک کارێک بەیەکێک ئەکات پێویست ناکا بزانێ مەبەست بایۆلۆجیەکە بە چ شێوەیەک ئەگاتە ئەنجام. نمونەیەک لێرەدا ڕاکردنی مرۆڤە، پێویست ناکا بزانێ چۆن ڕا ئەکات تا ڕا بکات
٢.غەریزە تەنها گونجێنراوە تاکو ئا ئەو مەبەستە بە دەست بهێنێت لە هەلومەرجە ئاساییەکانی ئەو ئاژەڵەی جێگای باس بێت، وە پێویستی بە دیقەتی زیاتر نیە لەوەی کە پێویستیەتی *وەک یاسایەکی گشتی*: واتە بە گشتی وە یاسایەک کە لادانی تێدا هەیە بە دڵنیایەوە،غەریزەکە خۆی گونجێنراوە بۆ مەبەستە بایۆلۆجیەکە لە هەلومەرجێکی ئاساییدا و پێویستی لەوە زیاتر نیە بگونجێنرێ، واتە بۆ ئەوەی ڕابکەیت پێویست ناکا قاچ ڕابهێنین تا ڕابکات، یان باشتر ڕابکات، بەشی ڕاکردنی ئاسایی ئامادەیە.
٣. ئەو پرۆسەیەی غەریزە ئەیخاتە گەڕ زۆرجار دوای ئەزموون باشتر ئەبێت: واتە ڕاکردن دوای چەندەهاڕاکردن باشتر ئەبێت، بۆ نمونە کەسێکی یاریزان باشتر ڕا ئەکات تا کەسێک کە هیچ یاری نەکات.
٤.غەریزەکە جوڵێنەرەکان دابین ئەکات بۆ جوڵە تاقیکاریەکان کە پێویستن بۆ پرۆسەی فێربوون: واتە خۆیغەریزەکەیە وا ئەکات کە قاچ بجوڵێ و جوڵەی ڕاکردنەکە ئەنجام بدرێ تاکوو پرۆسەی فێربوونەکە بەدی بهێنرێت، هەرخۆیەتی هەردوو پرۆسەکە ئەخاتە گەڕ و جوڵێنەریش دابینە ئەکات تا ئەزموون پەیدا بکات.
٥.غەریزە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ئاسانتر ئەگۆڕدرێ، وە توانای ئەوەی هەیە کە ببەسترێتەوە بە جۆرەها شتەوە: واتە لەسەرەتای ڕاکردنەوە ئەکرێ کارێک بکرێ مناڵێک خێراتر ڕا بکات تا مناڵێکی گەورەتر، بەڵام بۆ توانای بەسترانەوەکەی لەوەیە ڕاکردنەکە نمونەیەکی باش نەبێت یان من بەجوانی حاڵی نەبووم.
دواتر ڕەسڵ ئەڵێ:
“هەموو ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوەی غەریزە ئەکرێ بە لێوردبونەوەی دەرەکی دیاری بکرێن، تەنها ئەو ڕاستیە نەبێ کەوا غەریزە پێویستی بە پێش بینین نیە. ئەمەیان، هەرچەن توانای سەلماندنیمان نیە بە ڕێگای لێوردبوونەوە، لاری ناکرێ کە پێشنیار ئەکرێ لەلایەن هەندێ ڕووداوی ئاشکراوە. کێ ئەتوانێ باوەڕ بکات، بۆ نمونە، کەوا منداڵێکی تازە لەدایک بوو ئاگاداری ئەوەیە کە خواردن پێویستیەکی مانەوەیە لەژیاندا؟ یان حەشەرات، کاتێ گەرا دا ئەێن، ئاگاداری ئەوەن کەوا ئەوە هۆکاری مانەوەی توخمەکانی ئەوانە؟ بناغەی غەریزە، ئەکرێ بوترێ، میکانیزمێک دابین ئەکات بۆ هەڵسوکەوت بەبێ پێشبنینی داهاتوو بە شێوازێک کە عادەتەن لە ڕووی بایۆلۆجیەوە سودبەخشانەیە. بەشێکی لەبەر ئەم هۆکارەیە کەوا زۆر گرنگە تێبگەین لەوەی غەریزە لە کوێی جوڵاندنی هەڵسوکەوتی مرۆڤ و ئاژەڵاندایە”
سەرچاوە: کتێبی شیکاری مێشک، لێرەدا هەیە ئەگەر سەرنجتان لەسەر وەرگێڕانەکە هەبوو سوپاستان ئەکەم.