دۆستی ئازیز

ahmed2مامۆستا گیان کاتێ ئەمەت نوسی خوێندمەوە ئەشمزانی نازانی چۆن نوسینەکەت لەجێگایەک بنوسیت، لە بڵاگەکەی خۆم بۆتم نوسی تا ئەو ڕۆژەی کەمپینێ بە ناوی تۆوە دروست ئەکرێ و جادە و ڕێگاوبانی وڵاتەکەت کەمێ سەلامەتتر ئەبێت. یا هیچ نەبێ ئەو جێگایەی تەمەنی تۆی تیا کوژایەوە سەلامەتر بێ ئەگەر چەن مەترێکیش بێت.

مامۆستای بەڕێز، هەموومان نایبینین، دڵم نەهات ئەوکات لەژێری بنوسم ئەو بەهەشتەی تۆ تیای ئەژیت ئێرە نیە، هیوادارم ئەو خوایەی هەموو ژیانت تەرخان کرد بۆی، لە بەهەشتی خۆی بە خۆشەویستانت شادکات. هیوادارم ئەو خزمەتەی کردت هیچ نەبێ ١٠ کەسی فێرکردبێ ڕاستگۆبن لەگەڵ خۆیان و تۆوی خۆشەویستی ڕاستەقینە بچێنن.

مامۆستای بەڕێز، لەوەیە باشتر وابێ هیچ لە یادگاریەکانت نەگێڕدرێتەوە و ڕێگا بدرێ تەلەبەکانت بدوێن، چونکە ئەو ڕۆژانەی خەریکی یارمەتی دانی گروپێک بویت بە تەنها و لە بزوتنەوەکەی فەتحوڵا گولەنەوە فێری بووبویت، گەورەترین پیاوی کورد بویت لام. شانازی ئەکەم سەردانم کردن، وەک هەمیشە بە تەوازوع ئێمە گەورە و خۆت بچوک نیشان ئەدا، لە ڕاستیا تۆ هەموومانت کۆ کردبوەوە.

مامۆستای بەڕێز، تۆ هەرچەن خۆت ناسکترین دڵت هەبوو، وەک لە نمونەی گوڵەکەتەوە دیارە، هەمیشە خەریکی دڕک لابردن بووی لە دەوروبەرەکەت. تۆ وەک ئەم نوسینەت هەمیشە ڕاستگۆ بویت.

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s