نوسینی مامۆستا ئەحمەد مەهدی

ڕۆژی ٢٩/١٠/٢٠١٤ چەن ڕۆژێ پێش مەرگی بڵاوی کردۆتەوە لێرە. پێم خۆشە لای من بمێنێت
نموونه‌ى ئيسلام و كولتوورهكهى وه‌ك نموونه‌ى گوڵباخێك و گۆزه و خاكه‌كه‌ى كه تێيدا په‌روه‌رده ده‌بێت وايه. هه‌م گوڵى پهڕجوان و نييان و ناسكى زۆر بۆنخۆشى هه‌يه كه له ته‌وقه‌سه‌ر و ترۆپكى لقه‌كانى دا هه‌ڵى گرتووه و عهرضى ده‌كا و فه‌رموو بۆ بۆنكردن و سوود لێ وه‌رگرتنى ده‌كات، هه‌م دڕكى هه‌يه دهرپهڕيو له لقه گه‌وره و بچووك و ورديلهكانى دا و ته‌نها بۆ به‌رگرييه بۆ پاراستنى ئه‌و جوانى و نييانييهى گوڵه‌كه كه پێشكه‌شى ده‌كات.
خۆشبه‌ختانه هه‌ندێكمان هه‌ردووكيان ده‌بينين و به تاسه‌وه بۆ بۆنه‌كه‌ى ده‌ڕۆين و خۆشمان و خه‌ڵكيش له دڕكه‌كه‌ى وريا دهكهينهوه و ته‌نانه‌ت عهزيهتى خاك و گۆزه و خۆر و گه‌رما و سه‌رما و هه‌وا و ژينگه‌كه‌ى دهنرخێنين و شوكر و حه‌مدى خالقيشيان ده‌كه‌ين…
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌مانه ته‌نها گوڵه‌كه‌ى ده‌بينين و پيشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ين…
هه‌شمانه ته‌نها دڕكه‌كه‌ى ده‌بينين و پيشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ين و هه‌ڕه‌شه و هێرشى پێ ده‌كه‌ين…
به‌ڵام له سايهى ميهرهبانى ألله دا هه‌موومان شايه‌نى هيدايه‌تى تهواوين و رۆژێك هه‌ر هه‌مووى ده‌بينين…
——
مامۆستا ئەحمەد ڕۆژی ٣/١١/٢٠١٤ لە ڕێگای دهۆک لە کارەساتێکی تری ڕێگاوباندا گیانی سپارد.
One thought on “گوڵ و دڕک، ئیسلامەکەی مامۆستا ئەحمەد مەهدی”