پێرسی کۆس کێ وە چۆنی هەڵبژارد وەک شای ئێراق؟

کورتە-بڕگەبژێرێک (بڕگە + گوڵبژێر) لە یادگاریەکانی جەنابی پێرسی کۆکس: پێشکەشە بە پرۆفیسۆر دلاوەر عەلادین و تەواوی ئەوانەتان تەواو یەقینتان نیە بەوەی کورد بتوانێ حوکمی خۆی بکا یان پێتان وایە “هەل و مەرجەکە” گونجاو نیە.

لیوا پێرسی کۆکس یەکێ لە حاکمەکانی ئێراق لەسەر داوای دایکی گێرترود بێڵ (ژنە جاسوسی بەریتانی و دروستکەری ئێراق) ئەنوسێت:

ئەمیر فەیسەڵ
ئەمیر فەیسەڵ – سەرچاوە ویکیپیدیا

خاتوو بێڵ (دایکی گێرترود بێڵ)….داوای لە من و مەندوبی دوای من سێر هێنری دۆبز کردوە دەربارەی ڕوداوەکانی پشتەوەی یادگاریەکانی کچەکەی بنوسین، وێنەیەک دەربارەی ڕوداوەکانی ئەو ماوەیەی کە تیایدا کچەکەی لەگەڵ ئێمە هاوکاری ئەکرد وەک ئەرکی بەرپرسانە و سەرنجڕاکێشی دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی لە ئێراق لەژێر ڕێنمایی بەریتانیای گەورە.

…..لە بەغدا، کە تیایدا تموحی سیاسی لە هەموو جێگایەکی تری ئێراق گەشەسەندووترە، یەک هەفتە دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی فیکرەی دروستکردنی ئەمیرێکی عەرەب بۆ ئێراق لە هەموو جێگایەک ببوە باس و خواست و لە ئەڵقەی موحەممەدیەکانیشدا کۆدەنگ بە دڵیان بوو، هەرچەن هیچ هاوڕاییەک نەبوو لەسەر ئەوەی کێ ئەو ئەرکە هەڵگرێت. یەکەمجار بژاردەکە لەنێوان کوڕی حوسەین بوو، شەریفی مەککە، (کە دوایی کرا بە پاشای حیجاز)، یان یەکێ لە ئەندامانی سوڵتانی میسر، یان دەوڵەمەندێکی موسڵ. ڕێزدار نەقیبی بەغداش باس کرابوو، لە هەندێ ناوەندیشدا باسی دڵخوازی لەسەر کۆماری کرابوو، بەڵام ئەوە بەلای زۆر لە موسڵمانانەوە قێزەون بوو، لە هەمان کاتدا نەقیبیش ئامادە نەبوو کەوا ئەو بیروباوەڕە دابڕاوە دینیەی کە هەیبوو[باسی عبدالرحمان گیلانی ئەکات، لێرە زیاتر بخوێنەوە] دەستبارداری بێت بۆ کارێکی دەوڵەت.

لە هەمان کاتدا، عەقید (کۆلۆنێل) ویڵسن، مەندوبی مەدەنی، زانیاری بەدەست گەشتوە لەلایەن حکومەتی جەنابی پاشاوە کە هەوڵ بدرێت دیدی دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان [ئێراق] ڕوونبکرێتەوە دەربارەی ئەم خاڵانە:

١. ئایا لەگەڵ یەک دەوڵەتی عەرەبن لەژێر چاودێری بەریتانیا لە سنورەکانی باکوری ویلایەتی موسڵەوە بۆ خەلیجی فارس؟

٢. ئەگەر وایە، ئایا بیریان لەوە کردۆتەوە کە وڵاتە تازەکە بخرێتە ژێر ئەمیرێکی عەرەبەوە؟

٣. لەو حاڵەتەدا، پێشنیاری کێ ئەکەن؟

لەسەر خاڵی یەکەم سەلمێنرابوو کە یەکدەنگ لەگەڵیدا بوون. لەسەر دوو خاڵەکەی تر…وە دۆخی ناوچەکە ئەوەنەی تر بە ڕووداوەکانی سوریا ئاڵۆزتر بووبوو. لەوێ حکومەتێکی عەرەبی بە یارمەتی چەن ئامۆژگارێکی بەریتانی دروستکرابوو، لە حەلەبەوە بۆ دیمەشق، هەر یەکسەر دوای گەشتنی جەنەراڵ ئەلنبای لە ئۆکتۆبەری ١٩١٨. وە سەرۆکەکەی ئەمیر فەیسەڵ بو، وە عەمەلیەن سەربەخۆ بوو بە نیسبەت بەڕێوەبردنەوە، هەرچەن لەژێر کۆنترۆڵی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی بەریتانیا بوو، وە هەروەها بە بوونی سەربازەکانی ئەو ڕاگیرابوو. لە هەڵمەتەکانی ساڵی پێشتردا ئەفسەرە پلەباڵاکانی سوپاکەی فەیسەڵ نزیک هەموویان ئێراقی بوون، زۆریان بەغایی (بەغدادی) بوون، وە ئەوان بە ئاشکرا بە نیازی دروستکردنی وڵاتێکی فیدراڵی عەرەبی بوون لە سوریا و ئێراق لەژێر ئەمیرێکی عەرەبیدا، لەبەر ئەوەبوو کاتێ مانگی ئازاری ١٩٢٠دا فەیسەڵ وەک پاشای سوریا دانرا ئێراقیەکان وڵامەکەیان ئەوەبوو کە براکەی ئەمیر عەبدوڵا بکەنە پاشای ئێراق.

….

….

ئەمیر فەیسەڵ خۆی باشترین دەمڕاستی خۆی بوو. لەسەر ئەو ڕێزەی لێی گیرابوو لە ماوەی چواردە ڕۆژی بە گەیشتنی بۆ ئێراق، جەناب عالی نەقیب، بەبێ ئەوەی پرس بە من بکات، پێشنیاری بڕیارێکی کردبوو لە ١١/٧، کە بە کۆی دەنگ قەبوڵکرابوو، کەوا ئەمیر فەیسەڵ هەقە وەک پاشا بناسێنرێت، بەو مەرجەی کەوا دەوڵەتەکەی دەستوری، نوێنرایەتی هەموان بکات وە دیموکراتی بێت. بەگەیشتنی نوسخەیەکی یاساکە، وەک ڕۆتینی خۆم، وەڵامم دایەوە کەوا ئەبێ پێش ئەوەی ڕازی ببم پێی هەستم ئەکرد کەوا پێوویستە خۆم چواردەور بگرم بە بەڵگەی ئیختیاری خەڵک لە ڕێگای ڕیفراندۆمێکەوە و ئەرکی ئەو کارەش ئەبێ یەکسەر ئامادە بکرێت. خەڵکی ناوچەی سلێمانی باشوری کوردستان بڕیاریاندا بەشداری نەکەن، کە ئازاد بوون لەوەی کە بەشداری بکەن لە هەر بەشێکی هەڵبژاردنی پاشایەک بۆ ئێراق، جگە لەمان ڕیفراندۆمەکە ئەنجامدا لە سەرانسەری وڵاتدا و ٪٩٦ پشتیوانیان کرد لەوەی کەوا ئەمیر فەیسەڵ هەڵبژێردرێت، ئەو لەسەدا چوارەی کە مایەوە، زۆربەی لەلایەن دانیشتوانە تورکمان و کوردەکانی کەرکوکەوە بوو. لە ١٨/٨ وەزارەتی ناوخۆ جەناب عالی نەقیبی ئاگادارکردەوە، وەک سەرۆکی مەجلیس، لەوەی کەوا زۆرینەی خەڵ پشتیوانی لە هەڵبژاردنی ئەمیر فەیسەڵ ئەکەن وە بەو پێیە لە ڕۆژی ٢٣/٨/١٩٢١دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو کۆمەڵگاکان وە نوێنەری هەموو “لیوا”کانی ئێراق، جگە لە سلێمانی و کەرکوک، من جەنابی ئەمیر فەیسەڵم ناوزەدکرد بەو شێوەیە بە پاشای ئێراق وە لە هەمان کاتدا ناوزەدم کرد بە دان پێنراو لەلایەن حکومەتی پاشای بەریتانیاوە.

تێبینی: ١. هیچ دوودڵ مەبە باسی ٢٠١٤ ناکات و باسی ١٩٢٠ و ١٩٢١ ئەکات. ٢. بەریتانیای ئەو کاتە ڕێز لە دەنگی ٪٤ی خەڵک ئەگرێ و تەواوی سلێمانیش ئازادن بەشداری نەکەن.

One thought on “پێرسی کۆس کێ وە چۆنی هەڵبژارد وەک شای ئێراق؟

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s