بۆچی ئیسرائیل کوردستانێکی سەربەخۆی ئەوێت؟

وێنەی پێشمەرگەیەک
وێنەی پێشمەرگەیەک بە چەکەوە

نوسەر: یوسی ئالفەر

سەرچاوە، ڕۆژی بڵاوبوونەوە ٩ی تەمموز ٢٠١٤

دەربارەی نوسەر (بە داخەوە تەنها بە ئینگلیزی هەیە لە ویکی)

بەهاری تازەی ١٩٧٥، هاوپەیمانی کوردی-ئیسرائیلی وە وجودی ئیسرائیل بە شاراوەیی لە کوردستانی ئێراق لە ناکاو کۆتایی هات کاتێک شای ئێران و عێراقی سەدام حوسێن گەشتنە ڕێکەوتنێک لەسەر ناکۆکیەکانیان. ئیسرائیل، کە پشتی بە ئێران بەستبوو بۆ هاتنە ناو کوردستان، ئەبوایە بڕۆشتایە. سەرۆک وەزیران ئیسحاق ڕابین بە بێدەنگی باس و خواستەکەی گەیاندە لیژنەکەی کنێسەت، کە یەکێ لە ئەندامان پرسیبوی “لام وایە یارمەتیدانەکەی ئێمە بۆ ئەوە بوو پشتی کەمە نەتەوایەتیەکی داماو بگرین” ڕابین، کە خۆی بە بێ سۆز ناسرابوو، بیرکردنەکەی کابرای تەواو کردبوو” لەبەر ئەوەی ئێمە جولەکەین”

ئەوە ئەو چوارچێوەیەیە کە تیایدا زۆرێک لە کۆمەڵگای کۆنە ئەمنی ئیسرائیلی کە ڕابردوویان هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ کوردەکان لە ٦٠ و ٧٠کاندا کاردانەوەیان هەبوو لە ڕۆژی ٢٩/٦/٢٠١٤، کاتێک سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ ئاشکرای کرد ئەو پشتیوانی لە کوردستانێکی سەربەخۆ ئەکات لەو جێگایەی جاران باکوری ئێراق بوو. تا ئەم ڕۆژە، ئیسرائیلی و کوردەکان، پەیوەندیەکی بەهێزیان هەیە کە تاقانەیە، لەبەر ئەوەی هەردولا غەیرە-عەرەبن و کۆشش ئەکەن بۆ سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی “عەرەبی”دا.

چوارچێوەی قسەکانی ناتانیاهۆ خۆشی گرنگە. لە خستنە ڕووی ئەوەلیاتە نوێکانیدا لە بیرکردنەوەی ستراتیجیەتی هەرێمیدا، خاڵی دەستپێکی بڵآوبوونەوەی ئیسلامی توندڕەو بوو وە ڕوخانی ئێراق. کوردستان تەقریبەن خاڵێکی پەراوێز بوو.

قسەیەک لەسەر ئەوە ئەوەلیاتە ستراتیجیە نوێیانە: یەکێ لە تەحەدایانەی ڕووبەڕوی ئیسرائیل بۆتەوە ئێستا، ئێران کەوتۆتە خواری خوارەوەی لیستەکە بە قسەی ناتانیاهۆ، وە داعش – دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و سوریا – هاتۆتە سەری سەرەوە. باسی نیەتە نەوەویەکانی ئێران، نەما، باس و خواسی بەراوردی هۆلۆکۆست و ئیسرائیل خۆی ئیشەکان بکات و شتی لەو جۆرە. لە سەرەوەی لیستەکە ئێستا ئەبێ پێگەی ئەردەن قایم بکرێت لە ڕۆژهەڵاتەوە، جێگیرکردنی هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل لە دۆڵی ئەردەن بۆ هەمیشە هەروەها – بە سودوەرگرتن لە گەڕان بە دوای سێ گەنجە یەشیوا (جولەکەی ئۆرسۆدۆکس، کوردیەکەم سەقەتە) خوێندکارەکە – بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بە ئاسانی و بێ هیچ سنورێک بتوانن لە ناو دەوڵەتی داهاتوی فەلەستینیدا بێن و بڕۆن. (داوا تەداخولکاریەکەی ناتانیاهۆ دەربارەی هەرێمی غەززە قەبوڵنەکراوە لەلایەن فەلەستینیەکانەوە، تا ئەوەلیاتە گرنگەکانی جێبەجێ بکات لەوێدا، بەڵام ئەوە مەسەلەیەکی جیاوازە)

بۆیە پەیوەندیەکەی داعش بوو کە ناتانیاهۆ وایکرد دان بە کوردستانێکی سەربەخۆدا بنێت. لێرەدا ئێمە تێبینی ئەکەین، بۆ مێژوو، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کورد جارێ چەن مانگێکی ماوە، هەروەها ئەوەی کەوا کوردەکان بەنزیک دڵنیایەوە خۆیان داوای ئەو دان پیانانەی ئیسرائیلیان نەکردبوو.

کەواتە بۆچی ئیسرائیل دان بە کوردستاندا ئەنێت ئێستا؟ ئێراق پارچە پارچەیە و ئەکەوێت. ئەو لایەنانەی وادیارە سودمەند بن عەرەبە توندڕەوە سوننەکانن کە نوێنەرایەتیەکەیان داعشە، بەڵام ئێرانیش، کە پشتوانیان لە عێراقێکی شیعە و سوپاکەشی ئێستا زۆر گرنگە بۆ مانەوەیان. کوردەکان سودیان وەرگرت لەو سەرلێشێوان و تێکچوونە بۆ ئەوەی پێگەی کۆنترۆڵیان بەسەر خاک و سەرچاوەی وزەییدا قایم بکەن لە دەوری کەرکوک کە زۆر لە مێژە بە هی خۆیانی ئەزانن. پشتیوانی تورکیای دراوسێ، کە کەس ناتوانێ تەسەوری بکات کە ڕوو بدات، زۆر بۆ ئەوان [کوردەکان] گرنگترە تا هی ئیسرائیلی لە دورەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما ئێراقی لە ٢٠١١ دا بەجێ هێشت دوای ئەوەی کە خۆی یەکلا کردەوە بۆ ئەوەی دیموکراسیەتێکی یەکگرتوو بێت. ئێستا ئەم بەڕێوەبەرایەتیە وادیارە ئامادەن وڵاتەکە بە یەکەوە ڕاگرن بە دەستکرد، هەتا ئەگەر ئەمە مانای ئەوە بێت ئێران دەسەڵاتدارتر بکرێت لە ٢٠٠٣ی داگیرکردنی ئەمەریکا کە بێ ئەقڵانە کردیان. (سەدام حوسێنت بیرە؟ بە هەموو هەڵەکانیەوە، ئەو توانی ئێران لە ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاستی عەرەبی دور بگرێت) ئیسرائیل وە هەندێ لە عەرەبە دراوسێکانی عێراقێکی دابەشکراویان پێ باشترە تا ئەوەی ئێران بتوانێ لەڕێگای عێراقەوە بتوانێ “کەوانەیەکی شیعە” بگەیەنێێتە حیزبوڵای شیعە لە لوبنانی دراوسێی باکوری ئیسرائیل لە ڕێگای هاوپەیمانە عێراقی و سوریەکانیەوە.

ئەمە، لە  ئاستی ڕیاڵپۆلیتیک (سیاسەتی واقیع)دا، کاتی [بۆ ئێستا] ئەم پشتیوانیە داوانەکراوەی ناتانیاهۆ بۆ سەربەخۆیی کوردەکان ڕون ئەکاتەوە. ئەمە خۆی گوتارێکی وەستانە دژی سیاسەتی واشنتن دەربارەی سیاسەتی “یەکێتی ئێراق”، دوای ئەوەی ئامۆژگاری کرابو لە لایەن کەسانی وەک سەرۆکی خواحافیزیکەر شەمعون پێرێز تا واز لە ئێراق بهێنێت بکوڵێت لە ناو شەربەتی دژایەتیدا.

ئەو نرخەش ئیسرائیل ئەیدات بۆ نایەکگرتویی ئێراق ئەوەیە کە داعش بەردەوام ئەبن لەوەی ڕەگ داکوتن لە ناو “دەوڵەت ئیسلامی”یەکەیاندا کە جاران باکوری ڕۆژاوای ئێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو. ئەمە ئەوە ڕون ئەکاتەوە کە نیگەرانی نوێی ناتانیاهۆ لەسەر سەلامەتی ئەردەن و دۆڵی ئەردەنیش. کوردستانێکی سەربەخۆ ئەکرێ سودبەخش بێت بۆ دژایەتی توندڕەوە ئیسلامیە سوننیەکان – کوردەکان خۆیان سوننی نەرمڕەون کە مافی ژن و دیموکراسیەت پێش ئەخەن – بەڵام کوردەکان خۆیان شتی پەلەتریان هەیە لەوەی خەریکی شەڕی داعش بن لە دەرەوەی جێگە شاخاویەکانیان.

شام [سوریا و ناوچەکە]ی دوای عوسمانیەکان وەک ئەوەی ناسیومانە بۆ نزیک ١٠٠ ساڵێک ڕۆشت. کوردستان و دەوڵەتی ئیسلامی دو یەکەی تازەن کە دەر ئەکەون. وادیارە قودس باشتر ئەزانێ هەڵس و کەوت لەگەڵ ئەم وەزعە بکات تا واشتن

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s