بۆچی ڕەخنە لە خواجە ناگیرێت لەلایەن کۆنە قوتابیانیانەوە؟

پەلە پەل نوسیبووم:

کەسی لێیە غیرەتی بێت بە ئاشکرا ڕەخنەیەکی ناسک لە خواجە بگرێ یان خوانەخواستە دژی قسە بکات؟ سەیرە، ڕەخنە لە سەید قوتب ئەگیرێت کەچی یەکێ نیە بە ئاشکرا چوار ڕەخنە لە خواجە بگرێ. خۆ نەبوە بە ابن رشد جارێ برام/خوشکم.

ناچارم لەسەری بڕۆم. ئەوەی لە میدیای کوردی بەرچاوم ئەکەوێت کە بۆنی ڕەخنەگرتنی لێ بێت لە خواجە فەتحوڵا و کار و چالاکیەکانی لە کوردستانی ئێراق بە تایبەتی و لە دنیادا، تەنها لە غەیرە قوتابیەکانی ئەوەوە دێت. ئەمەش وا ئەکات پیاو بپرسێت ئایا بۆچی کەسێک نیە بە ئاشکرا چوار ڕەخنەی ناسک دژی جەنابی خواجە فەتحوڵا گولەن بنوسێت؟ یان بڵێت یان بوروژێنێت؟

ئەگەر تەنها ١٠ لە دامەزراوەکانیان بڵێین دەرچوویان هەیە، هەریەکی تەنها ١٠ قوتابیشیان لێ دەرچووبێت، ئەوا لانی کەم ١٠٠ مامۆستا، ئەندازیار و هتد لای ئەوان دەرچوون کەچی نابیستین لە ڕۆژنامەیەک یان تەلەفزیۆنێکی کوردی یەکێکمان بچین و بە ئاشکرا دڵی خۆمان بۆ ئەو خەڵکە بکەینەوە. بۆچی؟

وەڵامەکە کوێرانە نابێت.

هۆکاری یەکەم: کەی کێشەی منە. ئەمەیان لەسەری ناڕۆم و ڕاستەکات.

هۆکاری دووەم: ئەکرێ وەک بە من وترا یەکێ لە هۆکارەکان ئەوە بێت کە وەک کاری هەمیشەیی ئێمە، ئەمپەڕ و ئەوپەڕ ئەگرین، لەگەڵ دەمکردنەوە دژی جەنابی دۆستێک هەڵبداتێ و بڵێ جەنابتان بێوەفاییتان کردوە چونکە وا و ئاوها. ئەمەیانم وەڵام داوەتوە بەڵام لێرە باسی ئەمپەڕ و ئەوپەڕ (تطرف) بە گشتی ناکەم. بەڵکوو باسی ئەوە ئەکەم بۆچی یەکێ لە دەرچوانی ئیشق، سەلاحەدین، زانکۆکانیان لە جێگایەک نابینم زانستیانە، ئەدەبیانە، بە دەست نوێژەوە یان هەرجۆرێک دوو ڕەخنە لە دوو قسەی ئەم پیاوە بگیرێت؟

ئاخر خۆ ئەگەر ئیبن رشدیش بێت ئەکرێ یەکێکمان هەڵبداتێ و بڵێ فڵان قسەت لە جێگای خۆی نەبوو، خۆ ناکرێ ئاخر بوترێ دەی جەنابی هیچ هەڵەیەکی نیە، یاخود ئەو لە پاکەکانە و ئەبێ بڕۆین سەر زەنشتی پیسەکان بکەین. منیش قایلم بەڵام ئەبێ لە جێگایەک یان دوان کەسێک کە پێشتر لای ئەوان خوێندبێتی بتوانێ دوو قسە بکات. ئاگادارم خوودی نوسینەکانی من بەڵگەن کە لانی کەم من هەم. بەڵام ئەمە بەس نیە، چونکە پرسیارەکە تا ڕادەیەک مەجازیە، کەسێک مەبەستم یەک کەس نیە، ئەبێ زیاتر بین لە یەک کەس، بەڵام لە ئێستادا دوو کەسیش هەر کەمە و پرسیارەکە هەر وەڵامێکی پێویستە.

هۆکاری سێیەم: ترس. ئەمەیانە کە من وا ئەزانم زۆرێک لە ئێمە قسە ناکەین. یەکێ لەوانەش ئەوەیە کە ئەکرێ قسەنەکەر بترسێ لەوەی دوایی وەک مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی ئیشق جێگای ببێتەوە. یاخود کاریگەری لەسەر کار و کەسابەتەکەی بکات. هەمان ئەو ترسەی کە لە تورکیا هەبوو وە هەمان ئەو ترسەی کە ئەردۆغان ئەتوانێ شانازی بکات کە بۆ یەکەمجار بۆ هەموانی شکاند.

هۆکاری چوارەم: لە ژێرەوە لەگەڵ ئەوانن. ئەمەیان زۆر ڕاست نیە، چونکە بە تەبیعەتی حاڵ ئەوان ناتوانن ئەو کادیرەی لە تورکیا دروستی ئەکەن لە کوردستانی ئێراق دروستی بکەن. وە خۆشیان ئەجندایان جیاوازە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر. چونکە کاری ئەوان نیە کارمەندی کوردی ببەن بۆ ئازەربایجان یان بە پێچەوانەوە کاری ئەوان فێرکردنی تورکی و خزمەتکردنە بە تەبەقەی سەرەوە بۆیە کادیری ناوچەکە خۆی باشترین خزمەت ئەتوانێ بکات. بۆیە ئەوەی لەگەڵ ئەوانیش بێت بۆ هۆکاری سێیەم یان پێنجەم لەگەڵ ئەواندایە.

هۆکاری پێنجەم: مەسڵەحەت. ئەیخەمە خاڵی پێنجەم، چونکە مەسڵحەتەکە لەگەڵ ئەوان بەڕاستی کاتیە و لەگەڵ مردنی خواجە وەک هەموو ئیمپراتۆریەتێکی تر، وەک هەموو پاشایەتیەکی تر لە ناو ئەچێت. بەڵام لە ئێستادا ماوە. بگرە ئەمە نابێت هۆکار بێت، هەریەکێ لەوانەی لەگەڵ ئەوان مەسڵەحەتیان هەیە ئەگەر تەکانێک بەخۆی بدا زۆر باشتر لەوان سود و قازانجی دەست ئەکەوێت.

هۆکاری شەشەم: نەبوونی ئەردۆغانێک. ئەمەیانم خستۆتە کۆتایی، بەڵام ئەکرێ یەکەمیش بێت. چونکە بەڕاستی نەبوونی سەرۆکێک بۆ ئەم جۆرە کارانە گرنگە. لێرەدا ناچارم بگەڕێم بەدوای کەسێکدا خۆشم شوێنی بکەوم. ئەگەر نا..

هیچی تر بە ئەقڵمدا نایەت بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سادەیە.

دەنا خواجە فەتحوڵا گولەنێک کە لەو شارەی ئەوان پارەیان لێ هێنا بۆ کردنەوەی یەکەم مەکتەب لە هەولێری ‘پایتەخت’ی هەرێم، لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکانی ٢٠١٤دا مەهەپە سەرکەوتوو بوو. ئاخر کابرایەک ئەگەر وەک پێشتر وتم لە تورکەشەوە فێر نەبووبێت ئەوا ناهێڵێ شوێنکەوتوانی دەنگ بدەنە تورکەش کە قەبرەکەی نورسی هەڵکەند و تا ئێستاش کەس نازانێ ئێسک و پروسکەکەی چی لێ کرد.

2 thoughts on “بۆچی ڕەخنە لە خواجە ناگیرێت لەلایەن کۆنە قوتابیانیانەوە؟

    1. سڵاو کاکە لایەق (هیوا) ی بەڕێز ، ئەم کەسایەتیە (عەلی بوڵاج) رەنگە بەڕیزتان باشتر شارەزا بن ، لە بنەچەدا کوردە و خەلکی شاری ماردینە لە باکوری کوردستان ، ئەو شارەی کە ئێستا بەڕێز (ئەحمەد تورک) سەرۆک شارەوانیەکەیتی ، هەر ئەم (عەلی بوڵاجە) بەژداربوو لە کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک کە لە باکوری کوردستان لە شاری ئامەد سازدرا ئەو کۆنگرەیەی کە بە پێشنیاری(ئۆجالان) هەموو ساڵێک بڕیار وایە لە ئامەد ڕێک بخرێت ، سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز .
      http://www.zaman.com.tr/ali-bulac/demokratik-islam-kongresi_2216669.html

سەرنجێک بنوسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s