دیسانەوە، تورکەکان هەمان درۆ و هەمان نەخشەی دروستکراویان بینی بە گواستنەوەی قسەی درۆ. میدیا بوو، بە تایبەتیش ڕۆژنامەی حوڕیەت، وای کرد تورکیا جێگای کایای تیا نەبێتەوە، دواجار دەرکرا دوای ئەوەی غەرامەی زۆر و فەرمانی دادگای بەسەردا درا لەسەر بەڵگەنامە و هەواڵی دروستکراو. دڵی چی تر بەرگەی ئەو هەموو فشارەی نەگرت، ڕۆژی ١٥-١١-٢٠٠٠ دڵی لەلێدان کەوت
نوسینی: راسم ئۆزان کوتاحیالی
ئەلمۆنیتەر – بەرواری بڵاو بوونەوەی بە تورکی ٤/ی مانگی ۱۱ی ۲٠۱۳، بە ئینگلیزی و فارسیش وەرگێڕدراوە
http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2013/11/turkish-media-criticizes-kurdish-singer.html
میدیای تورکی چۆن چۆنی گۆرانی بێژێکی کوردیان “بێ دادگاییکردن دا بەکوشت”؟
ئەحمەد کایا گۆرانیبێژێکی کورد بوو لە ۱۹٥۷ لە مەلەد/مەڵاتیا، باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دایک بوو. یەکجار بەناوبانگ بوو وە ملیۆنەها تۆماری گۆرانی فرۆشت لە هەشتاکان و نەوەدەکاندا. ئەو هەروەها دژە-ئەتاتورک بوو وەک هونەرمەند، بە توندی دژی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت بوو. هیچ کات دوودڵ نەبوو لە گۆڕینی دەوڵەت لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا لە لەناوبردنی کورد. کایا پارێزەرێکی سەرسەختی گروپە دینیەکان، عەلەوی، وە ناموسوڵمانەکانیش بوو کە ئەچەوسێنرانەوە لەلایەن ڕژێمی ئەتاتورکیەوە. خەڵک ئەویان بەوە بیردێتەوە کە کاتێک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک وەزیرانی ئێستا، زیندانی کرا لەسەر خوێندنەوەی هەڵبەستێکی دژی کەمالیزم لە نەوەدەکاندا. لە کۆنسێرتێکدا لە ۲۹/۱٠/۱۹۹۸دا لە گۆڕپانی تەقسیم دژی هەڵس و کەوتەکەی دژی ئەردۆگان بوو.
بەداخەوە بە ژیانی خۆی باجی ئەو بۆچونە لیبراڵیانەی خۆی دا. لە ۱۹۹۹دا ڕۆژنامە سەرەکیەکانی تورکیا ئەویان خستە سەر داری سەربڕینەوە. ڕۆژنامە سەرەکیەکانی تورکیا لەژێر ڕژێمە پێشوەکەدا ڕەگەزپەرست و ئەوپەڕی نیشیتمانپەرست بوون. لەبەر ئەوەیە کە ئەو ڕۆژنامە ڕەگەزپەرستانەی ئەوکاتەی تورکیا ئێستاش هیچ جێگەی متمانە نین ئەمڕۆ. ئەوان تەنها ئەتوانن ڕۆژئاواییەکان بخەڵەتێنن کە ئاگایان لە دۆخی تورکیا نیە.
کایا پارێزەرێکی سەرسەختی گروپە دینیەکان، عەلەوی، وە ناموسوڵمانەکانیش بوو کە ئەچەوسێنرانەوە لەلایەن ڕژێمی ئەتاتورکیەوە
بەمدواییە کایا لەلایەن عەبدوڵا گولی سەرۆکی تورکیاوە لە یادێکدا مەدالیای سەرۆکایەتی شەرەفی پێ بەخشرا و بەرز نرخێنرا.
کورتەیەک لەوەی کە کایا بەسەری هات لە ژیانیدا چیرۆکی سەرسوڕهێنەری ژیانی ڕوون ئەکاتەوە. لە ساڵی ۱۹۹۹دا کایا خەڵاتێکی بۆ دەرچوو لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانەوە. لەکاتێکدا کە خەڵاتەکەی وەرگرت کایا وتی “ئەم خەڵاتە لە بری هەموو کەسێک وەرئەگرم کە کۆشش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەکات. لە ئەلبومی داهاتوومدا، بە کوردی گۆرانی ئەڵێم و کلیپێکی کوردی بۆ ئەکەم. دڵنیام لەوەی کە خەڵکانێکی ئازای تەلەفزیۆن هەن کە بیانەوێ بڵاوی بکەنەوە ”
ئەم ووشانە بوە هۆی ئەوەی کە هۆتێلە ڕاقیەکەی ئەستنەبوڵ هەڵگەڕێتەوە بەسەریەکدا. ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندە تورکەکان، کە نزیک هەموویان ئەتاتورکپەرست بوون وە نیشتیمانپەرست بوون، دژی وەستان، هەتا چەقۆ و چەتاڵیان گرتە مێزەکەی کایا. کایا بە زەحمەت لە دەستیان دەرباز بوو، لەدەست ئەو پەلامارانەی نوسەران و هونەرمەندانی ڕەگەزپەرست، تەنها لەبەر ئەوەی کە وتی پێی خۆشە بە کوردی گۆرانی بڵێت
کایا دەرباز بوو، بەڵام لەسێدارەدانی لەلایەن میدیای تورکیەوە دوای دوو ڕۆژ دەستی پێکرد. لە ۱٤ی شوباتدا، ڕۆژنامەی سەرەکی “حوڕیەت’، کە دروشمەکەیان ‘تورکیا هی تورکەکانە’ سەردێڕێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا نوسیبوویان کایا ‘ڕسواییە’
هێڵی ژێر سەردێڕەکە نوسرابوو بەرلین، ۱۹۹۳، بە ڕەسمێکی کایاوە کە گۆرانی ئەڵێ لەپێش پۆستەرێکی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان وە نەخشەیەکی کوردستان. ناونیشانی وێنەکە نوسرابوو ‘لەپێشەوەی وێنەکە، بکوژی منداڵان’ ڕاپۆرتە هەواڵەکە نوسیبوی گوایە کایا وتوویەتی ‘نەمتوانی بە ئۆرکێسترایەکەوە بێمە ئێرە. ئەوە پێویستی بە ۲٠،٠٠٠-۲۵،٠٠٠ مارکی ئەڵمانی تری پێویست بوو. پیاوانی شاخ پێویستیان بە پارەیە”
حوریەت ئەم ڕاپۆرتەی بڵاوکردەوە “ڕێکخراوەکە پێویستی بە پارەیە”
ڕۆژنامەنووسی تورک ئەرتوغروڵ ئۆزکۆک، کە بەڕێوەبەری حوریەت بوو، ئێستا ئەڵێ پەشیمانە لەسەردێڕەکە، بەڵام دوای چەندین ساڵ بەرگری کردن لەو سەردێڕانە. تەنها ساڵی ڕابردووبوو کە هێشتا بەرگری ئەکرد و ئەیوت ڕاپۆرتەکە ۱٠٠٪ دروست بوو. هەموی پلانێک بوو بۆ دروستکردنی بابەتێک بۆ ئەوەی کایا لە ناوبەرن. لەڕاستیدا کۆنسێرتێک لە ۱۹۹۳دا نەکرابوو لەبەرلین. کایا لەو کۆنسێرتە نەبوەدا گۆرانی نەوتبوو، لەبەردەم پۆستەرێکی نەبووی ئۆجەلان و نەخشەیەکی نەبووی کوردستاندا. هیچ کەسێکیش نەیوتبوو “ڕێخراوەکە پێویستی بە پارەیە’ کایا هیچ کات نەیوتبوو ‘پیاوانی شاخ پێویستیان بە پارەیە”
بەکورتی ڕۆژنامەی حوریەت، لەژێر بەڕێوەبردنی ئۆزکۆکدا، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێلکرد بۆ لەسێدارەدانی کایا بەبێ دادگا، بە دروستکردنی کۆنسێرتێک بۆی، بە نەخشەیەکی نەبوو، بە وێنەیەکی نەبووی ئۆجەلان وە دروستکردنی هەندێ قسە کە کایا هیچ کات نەیوتبوون. ئۆزکۆک خۆی بەدرێژایی ۱۲ ساڵ دوای مەرگی کایا هەمان ئەو درۆیانەی دوبارە ئەکردەوە.
ئۆزکۆک خۆی بەدرێژایی ۱۲ ساڵ دوای مەرگی کایا هەمان ئەو درۆیانەی دوبارە ئەکردەوە
دوای ئەوەی زانرا درۆکان بەڕاستی شاخدارن، وە بڵاو بوەوە، داواکاری گشتی تورکیا داوای لە حوریەت کرد کە وێنەی جوڵاو یان وەستاوی ئەو چیرۆکە بڵاو بکاتەوە. ئەمە کت و مت ئەوەیە کە حوریەت، ئەسیلهان دوملوو، وەڵامی پۆلیسی ئەستەنبوڵی دابوەوە لە ۲٥/۱۱/۱۹۹۹ دا “هیچ کاسێتێکمان نیە، وێنەی گیراو، یان بەڵگەنامەیەک پەیوەندی هەبێت بە سەردێڕی حوریەت لە ڕۆژی ۱٤/۲/۱۹۹۹”
ئەمە، بە دڵنیایەوە، دانپیانانێکی نکۆڵی نەکراوبوو کە حوریەت ڕاپۆرتە هەواڵەکەی هەڵبەستبوو.
هەموو ئەو قسانەی کە درابوە پاڵ کایا کە گوایە خەڵاتەکە بۆ کورد وەر ئەگرێت، کە گوایە ڤیدیۆ کلیپی کوردی ئەکات، وە ئەجەنگێ لەگەڵ ئەو کەناڵانەی بڵاوی نەکەنەوە بۆی وە زۆریان لێ ئەکات کە بنەچەی ئەو کە کوردە بیناسن هەمووی دروستکراو بوو بۆ ئەوەی خەڵک بوروژێنرێ دژی کایا
ئەمە ئەوە بوو کە ئەرتوغروڵ ئۆزکۆک لە ڕۆژی ۱٤/۲/۱۹۹۹دا لە ستونەکەدا نوسیبووی “ئەو شەوە هەموو شتێک جوان بوو، تەنها یەک پیاو نەبێت، کایا” تەنها لەبەر ئەوەی کە ووتی حەزەکات بە کوردی گۆرانی بچڕێت
هەروەها ۱٤/۲/۱۹۹۹ نوسەری بەناوبانگ، بەکر جۆشکون، کە لایەنگری پارتی کۆماری خەڵک (جەهەپە)ی بەرهەڵستکارە، نوسیبووی، “من هەر حەزم لە گۆرانی کایا نیە. هیچ بەلامەوە گرنگ نیە کە لە کۆبوونەوەیەکی وادا وەدەرکرابوو. ئەگەر هونەرمەندێک جیاخوازی بکات، پەیامی هەڵە بۆ خەڵ بنێرێت، بە دڵنیایەوە وەدەر ئەکرێت”
دوو ڕۆژ دوای ئەوە، فاتیح ئالتایلی، کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری خەبەرتورکە (haberturk)، نوسیبوی، “ئەحمەد، تۆ کەسێکی بێ کلتوری، نەخوێندەواری وە سادە ئەقڵی، کابرایەکی نازانی باسی چی ئەکەیت. ئەگەر بپرسم، ئەحمەد ‘ئایدۆلۆجیا چیە’ بەمە وەڵام ئەداتەوە ‘ئەخورێت’”
دوابەدوای ئەم ڕاپۆرتە هەواڵانە و ئەو ستونانە و بۆچوونانەی هەڵبەستران بە ئۆپەراسیۆنێکی نیاز گڵاو، داواکارانی گشتی دەستیان کرد بە بەرزکردنەوەی دادگایی کردن دژی کایا. پێی وتن کە ئەو ئەو ڕۆژە لە بەرلین نەبوە، وە هیچ کۆنسێرتێکی وای نەبوە. داواکارەکە وتبووی کە تۆمەتبارکردنەکەی لەسەر ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بوو. لەسەر نەخشەیەکی نەبوو وە کۆنسێرتێکی نەکراو، کایا خەریک بوو ۲٠ ساڵ لە زیندان بەسەربەرێت.
دوای پێنج مانگ، هەڵمەتی کوشتنی بێ دادگاییەکە بەڕابەرایەتی حوڕیەت، ئۆپەراسیۆنێکی تریان دەستپێکرد بۆ کۆتایی هێنان بە کایا. ئۆزکۆک لە حوریەتی ڕۆژی ۲٠/۷/۱۹۹۹دا، لەژێر سەردێڕی، “تۆی بێشەرەف” ڕاپۆرتەکەی ژێری نوسرابوو “کایا، کە کۆنسێرتێکی لە میونخ کردبوو، سوکایەتی باراند بەسەر تورکیادا. ئەو تورکیای بە وڵاتی بێشەرەفان ناوهێنابوو. ڕاپۆرتەکە بە وێنەیەکی ئامادەکراوی ئۆجەلانەوە ئامادە کرابوو.
هەمان ڕۆژ فاتیح ئاڵتایلی نیشتیمانپەرست نوسیبووی “ئەگەر پارەت هەیە، ئەتوانی ئەحمەد بکڕی. ئەحمەد درۆزنە، کابرایەکی بێ شەرەفە. هاوار ئەکات بۆ هەرکەسێ پارەی بداتێ”
حوریەت هیچ شەرمی نەبوو لەوەی قسەیەکی کایا دەستکاری بکات دەربارەی سەیارەکەی بۆ”من سەیارەکەم لە وڵاتی بێشەرەفان جێهێشت. لەبەر ئەوە کایا ناچار کرا تورکیا بەجێ بهێڵێت لەبەر ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی لەسەری هەبوو.
خێزانی کایا، گولتەن، وە کچەکەی مەلیس پێشتر چووبوون بۆ پاریس. بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ میدیای ڕەگەزپەرستی تورکیا. ئۆپەراسیۆنێکی تر بەرێوەبوو دوو مانگ دواتر. سەردێڕی حوریەت ڕۆژی ۲/۹/۱۹۹۹ نوسرابوو “ساختەچی بێشەرەف لە گەرمەی ئیشدا”
دیسانەوە، تورکەکان هەمان درۆ و هەمان نەخشەی دروستکراویان بینی بە گواستنەوەی قسەی درۆ. میدیا بوو، بە تایبەتیش ڕۆژنامەی حوڕیەت، وای کرد تورکیا جێگای کایای تیا نەبێتەوە، دواجار دەرکرا دوای ئەوەی غەرامەی زۆر و فەرمانی دادگای بەسەردا درا لەسەر بەڵگەنامە و هەواڵی دروستکراو. دڵی چی تر بەرگەی ئەو هەموو فشارەی نەگرت، ڕۆژی ١٥/۱۱/۲٠٠دا دڵی لەلێدان کەوت
کایا بە خاوی و بەهێواشی کوژرا. بەڵام ئەمڕۆ، تورکیا بە سۆزەوە ئەویان بیر ئەکەوێتەوە